لە وان ٦ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەى چاڵدرانى وان هەڵیکوتایە سەر ١٣ ماڵ و ٦ سیاسەتمەداری دەستگیرکرد.

رژێمى ئاکەپە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە چەندین شاری کوردستاندا ئۆپراسیۆنى سڕینەوە و پاکتاوی سیاسیى بەڕێوەبرد و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و نزیکەى ١٠٠ کەسیان دەستگیرکرد.

تیرۆری پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا بۆ سڕینەوە و پاکتاوی سیاسیى کورد بەردەوامە و ئەمڕۆ نزیکەى ١٠٠ کەسیان دەستگیرکرد و بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى لە ماوەى هەفتەیەکەدا دەستگیرکراون، گەیشتە ٢٥٠ کەس.

هەر سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا لە ناوچەى چاڵدرانى پارێزگاى وان هەڵیکوتایە سەر ١٣ ماڵ و ٦ کەسی دەستگیرکردووە و ٧ کەسی تریشیان راپێچ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش دەستگیر بکەن.

ناوی ئەو کەسانەى کە دەرگاى ماڵەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە شکێنراوە و دەستگیرکراون بریتین لە: حاجی هاراک، شاهیر تۆپچی، موستەفا کایا، سەید خان ئاجار، فەوزی ئوزونای و شەمسەدین ئاجار.

هەروەها عەلی ئێحسان تاش هاوسەرۆکى هەدەپە لە چاڵدران، سەلامی کۆچ بەڕێوەبەری هەدەپەی ئەو ناوچەیە، جەنگیز کۆچ، فاروق تراک، نەوزاد ئۆزونای، کە پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان، لەو کاتەدا لە ماڵەوە نەبوون.

ر.م