لە ورمێ سێ کۆڵبەر بریندار بوون

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، لە سنووری ورمێ سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سنووری شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی ‘حیکمەت ئەحمەدی، شەمزین ئەحمەدی و ڕەوشەن جهانگیریی’ برینداربوون.

بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، هەر سێ کۆڵبەرەکە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراون.

ف.ق