لە ٧ هەرێمى شرنەخ ئامادەکارى بۆ ئۆپراسیۆن دەکرێت

رژێمى ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازى لە شرنەخ، ٧ هەرێمى شرنەخیان کرد بە "هەرێمى ئەمنیى تایبەت".

ئەو ٧ هەرێمە دەکەونە باسان لەر شرنەخ و بۆ ماوەى ١٥ رۆژ کراون بە "هەرێمى ئەمنیى تایبەت" و هەموو جۆرە هاتووچۆتییەک لەو هەرێمانەدا قەدەغەکراوە.

ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٥ى تەموزی ٢٠١٨ەوە تاوەکو ٨ ئابی ٢٠١٨ بەردەوامیى دەبێت.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، لەو هەرێمانەدا جموجوڵی سەربازی رووی لە زیادبوون کردووە.

ر.م