لە پێناو گەل و وڵاتەکەیدا لە ریزی پێشی پێشەوە شەڕی دەکرد

وارشین ئاڤاشین لە پێناو گەل و وڵاتەکەى خۆیدا شەڕی دەکرد و بۆ پاراستنیان لە دژی هەموو جۆرە زۆردارییەک وەستایەوە و لە دوای خۆی رێگایەکی زۆر قوڵ و بەهێز و کاریگەری بەجێهێشت.

وارشین تاوەکو دوا هەناسەى بە دوای راستییەوە بوو، بووە شەڕڤانێک، کە ژیانی خۆی کردە دیاری بۆ باشیی مرۆڤایەتی و ئازادی.

لە تەمەنی گەنجیدا لە قەڵای بەرخودان و ڵاتپارێزیی کوردستان لە ئامەد بەشداری ریزەکانى گەریلا بوو.

لە چاوپێکەوتنێکیدا بەمشێوە باس لە چۆنیەتیی بەشداریکردنی لە ریزکانی گەریلادا دەکات "هاوڕێیانی گەنجم و خزمەکانم بەشداری ریزەکانى گەریلا دەبوون. من دەمبیست کە هەندێک لەوان شەهید بوون و ئەوە کاریگەرییەکى زۆری لەسەر من دروستکرد. سەرباز، پۆلیس، سیستم و سیاسەتمەدارانی دوژمن گەلی کوردیان رەش و ناشیرین دەکرد و گوشاری دەروونی و سایکۆلۆجییان دروستکردبوو.

کاتێکیش پرۆسەى چارەسەری بەڕێوەدەچوو، چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لەگەڵ شاندەکان دروستبوو. رێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکاندا بە شاندەکانی دەوت 'ئێمە لە رێگەى یاساییەوە کار ناکەین، نە بەڵگەیەکى فەرمی هەیە و نە واژۆیەکیش. بۆیە ئەگەر سبەی مێزی دانوستانەکان قڵپ بکەنەوە، ئەوا سزا بەسەر هەموماندا دەسەپێنن'. ئەو وتانە، کاریگەرییەکى زۆر گەورەى لەسەرم دروستکرد و من بڕیارمدا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەکە ببم و ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووم".

بەڵێنی بە حەفتانینەکەى خۆی دا

هاوڕێ وارشین لەو رۆژەوە بەشداری ریزەکانى گەریلا بوو دەیناسم. لە بەهاری ٢٠١٥ دا لە ناوچەیەکى سەربازی ئەرکدار کرا. بە خواست و خۆشەویستیی و بە بەرپرسیاریەوە بەشداری کار و ئەرکەکان دەبوو. سەرباری ئەوەى گەنج بوو زۆر تێگەیشتبوو، پڕ لە حەماسەت و بە ورە و پڕ لە وزە بوو و دەم بە پێکەنین بوو و کاریگەریی لەسەر هەموومان دروستکردبوو. زۆر چوست و چالاک بوو و رانەدەوەستا. وەک رووبارێک بوو و راوەستانی بۆ نەبوو و بە بەرپرسیارییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێدەهێنا.

لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠دا ئێمە پێکەوە بەڕێکەوتین و دوای رۆژێک لە یەکتر دابڕاین. دوای ١١ مانگ و لە ئاداری ٢٠٢٠دا ئێمە لە حەفتانین یەکترمان بینییەوە. وزە و زیندوێتی و ورە و پێرفۆرمانس  و لێهاتوویەکەی بەردەوام بوو. هەروەها بەشداریی لە پەروەردەدا کردبوو و زۆر زیاتر هۆشیار و زاناتر بوو بوو. هەندێکیش گەورەتر بوو بوو. خەونی ئەوە بووە رێبەر ئاپۆ ببینێت و لە ئامەد گەریلایەتی بکات.

لە شەوانی ١٦ و ١٧ی حوزەیراندا سوپا چەتەکەى دەوڵەتی تورکی فاشیست هێرشی کردە سەر حەفتانین. لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزی سەرەکییان تەکنەلۆژیای سەربازی بوو. دژە گەریلاکان و کۆنترا، چەتە، جاش و جەردەوانیان دابووە پێش خۆیان. نە ورەیان هەبوو و نە ئازایەتیی ئەوە، کە بەرامبەر بە گەریلا شەڕ بکەن.

لە رۆژی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکەەوە ٢ ژنی گەنج، واتە وارشین و زەریان لە شاخی شەهید بێریڤان بە چەکی دۆشکا ٣ رۆژ لە دژی دوژمن شەڕیان کرد. دوای ئەوە لە شاخی شەهید دەرسیم لە گۆڕەپانی شەشدارێ لە دژی دوژمن شەڕیان دەکرد. لە ٢٥ی حوزەیراندا هەڤاڵ زەریان قارەمانانە لە شەڕێکدا شەهید بوو. لەو کاتەدا وارشین بەڵێنی تۆڵەکردنەوەى دا. بەڵێنی دا، کە ناهێڵێت خوێنی هاوڕێیەکەى لەسەر زەوی بمێنێتەوە و بە فیڕۆ بچێت.

لە ٨ی ئاب دا شەهید بوو

پێش هەموویان چووە ریزی پێشی پێشەوەى بەرەی شەڕ. بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەکەى خۆی لە بەرامبەر هەموو دژواری و سەختییەکاندا دەوەستایەوە. لە ئەنجامدا لە ٢٧ی حوزەیران لە پیربالای شکەفتن لە حەفتانین ماڵئاوایمان لە یەکتر کرد. پێش ئەوەى بڕوات یادداشتە رۆژانەییەکانی خۆی دا بە من. داوای لێکردم لاپەڕە سپی و ماوەکان بنووسم و پڕیان بکەمەوە، بەڵام ٢ رۆژ پێش شەهیدبوونی هەڤاڵ وارشین لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا من لە دەفتەرەکەى هەڤاڵ وارشین دا یادداشت و بابەتم دەنووسی. هەر وەک دوا ماڵئاوایی بێت ٢ رۆژ دوای ئەوە شەهید بوو.

من هەواڵە ناخۆشە نابەخێرە قورسەکەم لە رێگەى بێتەلەوە بیست. رۆژی ٥٣هەمین ئۆپراسیۆنەکە بوو. ٨ی ئابی ٢٠٢٠  ساڵیادی ٣٦هەمین ساڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، شوێن حەفتانین، پیربیلا.

دوژمن وەک هەموو کاتێک دیسانەوە بە پێشڕەوایەتیی خائینان و بەکرێگیراوان بەرەو شوێنی هەڤاڵان دەهات. وارشین بە تەنها خۆی پێشوازیی لە خائینەکان کرد و قارەمانانە لە دژیان شەڕی کرد. تاوەکو هاوڕێکانی خۆیان بۆ شەڕەکە ئامادە بکەن و ئەوانیش لێیان بێنە دەست، ئەو وەک پاڵەوانێک بە قارەمانی شەڕی کرد و بووە شەهیدی جەنگی حەفتانین. بووە ٣٥هەمین شەهیدی قارەمان و پاڵەوانی جەنگی حەفتانین.

ژ.ت