لە پێنجوێن دژی گۆشەگیری ئۆجالان چالاکی مانگرتن لەخواردن راگەیەنرا

یونس عومەرلەشارۆچکەی پێنجوێن-ی سەربە پارێزگەی سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کرد.

لە زۆربەی شاروناوچەکانی باشووری کوردستان چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیپێکردووە و بەروەوامە.

لە شاری کەلار-ی سەربە گەرمیان ئەندازیارهەرێم حەمید لە ڕۆژی ٢٤ی شوباتەوە لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان،مانگرتن لەخواردنی راگەیاندووە. هەروەها لە٢٥ی شوبات هونەرمەندی وینەگرجومعە کەریم و لە٢٦ی شوباتدا مامۆستا سەردارمەلیح بەئامانجی پشتگیری لە چالاکانی مانگرتوو دەست-یان داوەتە مانگرتن لەخوارد.

'بۆئەوەی کە ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێ بهێنین'

یونس عومەر دانیشتنووی شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە پاریزگای سلێمانی، لە ئەمڕۆوە لە ماڵەکەی خۆیدا، مانگرتنی دژبە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردی ڕاگەیاند.

یونس سوراوی لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە لە ڕوانگەی "هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر بەرخۆدانی لەیلا گوڤەن و تەواوی مانگرتووانی ئازادییخواز، بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ" مانگرتنی لەخواردنی ڕاگەیاندووە.

عەمەر ڕایگەیاند بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ چالاکییەکەی درێژەپێدەدات.

ک-ش