لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر شەهیدکران

هێزەکانی ڕژێمی ئیران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەریان شەهید کرد.

ماڵپەری کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاند، دوێنێ هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە هەرێمی بۆزی مێرگەسیری بناری قەندیل تەقەی ڕاستەوخۆی لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم ئەبوبەکری خەڵکی گونجی نەمینجەی پیرانشار شەهید بووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند هێزەکانی ڕژێمی ئێران هەر دوێنێ لە هەرێمی چاڵدرانی سەر بە پارێزگای ورمێ تەقەیان لە گروپێکی تری کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی زیاد حاتەمی شەهید بووە.

ف.ق