لە کەرکوک بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی کرایەوە

بۆ یەکەم جار لە شاری کەرکوک بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی کرایەوە

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ بە ئامادە بوونی کەسایەتی پێکهاتە جیاوازەکان و لایەنەکانی شاری کەرکوک لە گەرەکی ساحەی تەیەران بە مەراسیمیک یەکێتی کوردانی فەیلی بارەگای خۆی رکوک کردەوە، ئامادەبووان لە مەراسیمەکەدا خولەکێک بۆ شەهیدانی شەری دژی داعش وەستان و پاشان قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و مەراسیمەکە دەستی پێکرد.

حاجی داود ئەسعەد فەیزوڵا سەرۆکی لقی کەرکوکی کوردانی فەیلی، دەربارەی کردنەوەی بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی لە شاری کەرکوک  بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF) ڕایگەیاند: "ژمارەی ئێمە لە کەرکوک نزیکەی ٨٠٠ خێزانە و  نزیکەی ٣ هەزار کەسین، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک ئاوڕیان لەم پێکهاتەیە نەداوەتەوە، داواش لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەم هاوکاری پێکهاتەی کوردانی فەیلی بکەن."

هەروەها حاجی داود ئەسعەد ووتیشی: "ئامانجی ئێمە لە کردنەوەی بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی لە کەرکوک بۆ خزمەتی کوردانی فەیلی شارەکەیە تا بتوانین کاروبارەکانیان ڕێکبخەن و ئاسانکاریان بۆ بکەین و داکۆکی لە مافەکانیان بکەین."

ف.ق