لە کەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕاگەیاندرا

ئەمڕۆ لە کەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی یەک هەفتە راگەیاندراو و لە ئەمڕۆوە ئەو قەدەغەیە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاریدا ئەمڕۆ یەک شەممە کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەینێت بۆ ماوەی یەک هەفتە، لە بەیاننامەی شانەی قەیرانەکان شارەکە هاتووە: "دەمانەوێت بە هاووڵاتییانی شارەکە ڕابگەینین کە بۆ پاراستنی سەلامەتییان قەدەغەی هاتووچۆ لە یەکەم رۆژی جەژنەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە و دەروازەی شارەکە دادەخریت تەنها ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خوراک و پێداویستی تەندروستی رێگەپێدراوە بێنە ناوشارەوە."

هەروەها لە بەیاننامەی شانەی قەیرانەکان کەرکوکدا هاتووە: "نانەواخانەکان ریگە پێدراون کە لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە کراوبن تا کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ، شوێنەکانی خوراک لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ دەتوانن کار بکەن.

ژ.ت