لە گابار شەڕە

لە چیای گاباری سەر بە شرنەخ، شەڕ دەستیپێکرد. دەوترێت کە لەو شەڕەدا چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون.

لە چیای گابار، کە دەکەوێتە سنووری هەرێمی بەستای شرنەخەوە، بەهۆی ئۆپراسیۆنێکەوە کە ماوەیەکە بەردەوامە، شەڕ روویدا.

بە گوێرەی زانیاری شاهێدحاڵان، لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سووپای داگیرکەری تورکیا کوژراون و بریندار بوون. تەرمی کوژرا و بریندارەکانیشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی شرنەخ.

ئەو شەڕە، لە هەرێمەکە بەردەوامە و فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکانی سووپای داگیرکەری تورکیاش، هەرێمەکە بۆردومان دەکەن.

ر.م