لە گوندی به‌ڕووی سلێمانی ڕۆژبوونی ئۆجالان پیرۆز كرا
لە گوندی بەڕووی سەر بە شاری سلێمانی بە ئاهه‌نگێکی جەماوەری ساڵیادی لە دایكبوونی ڕێىەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
لە گوندی بەڕووی سەر بە شاری سلێمانی بە ئاهه‌نگێکی جەماوەری ساڵیادی لە دایكبوونی ڕێىەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرا.
بە ئامادەبوونی ژمارەیه‌كی بەرچاو لە جەماوەر و نوێنەرانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان، نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێكخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاك) له گوندی به‌ڕوو-ی سه‌ر به شاری سلێمانی بە ئاهه‌نگێك یادی ٧٠هه‌مین ساڵڕۆژی لە دایكبوونی ئۆجالان پیرۆز كرا.
له پیرۆزباییه‌كه‌دا كه له لایه‌ن ڕه‌ژاك ڕێكخرابوو، ٧٠ نه‌مامی زه‌یتوون وه‌ك نیشانه‌ی فكری نوێی ئازادیی ژن و به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین چێنران. دواتر له لایه‌ن دایکانی ئاشتی کێک و شیرینی بەسەر ئامادەبواندا دابەش كرا.
سارا ڕەزا ئەندامی ده‌سته‌ی بەرێوه‌بەرایەتیی ڕه‌ژاك پەیامی ڕێكخراوه‌كه‌ی خوێندەوە و گوتی، «لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی ئازادیی ژنان و گەلانە. فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگه‌یه بۆ ئازادی و ڕۆشنکەرەوەی ڕێگه‌ی ژنانی کورد و هەموو جیهانه. ئێمە وەک ژنان ئەو ڕۆژە به ڕۆژی لەدایکبوونی خۆمان دەزانین.»
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دەوڵەتی تورک بە زیندانی کردن و گۆشه‌گیرکرنی ئۆجالان گەلی کورد و به‌تایبه‌تی ژنان گۆشه‌گیر دەکات. گوتیشی، ده‌بێ ئێمەی ژنان هەموومان کار بۆ ئەوە بکەین کە گۆشه‌گیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنین.
لە درێژەی ئاهه‌نگه‌كه‌دا تیپی موزیكی نوێگەر چەند بەرهەمێکی پێشکەش کرد. ئامادەبوان بە ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێی کوردی ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز كرد.
s.m