لەسەر داوای برازایەکی نێچرڤان بارازنی ڕۆژنامە نوسێک دەدرێتە دادگا

ژنە ڕۆژنامە نوسی دیار نێاز عەبدوڵا "لەبەر ڕەخنە گرتن لە سیستەمی سیاسی هەرێم و قسەکردن دەربارەی داگیر کاری تورکیا" لەلایان برازیەکی نێچرڤان بارزانی دەدرێتە دادگا.

نیاز عبدوڵا ڕۆژنامە نوسی دیار و چالاکی مەدەنی لەلایان برازایەکی نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسان سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە ئەمرۆ کات‌ ژمێر ٩:٣٠ خولەک لە دادگای لێکۆڵێنەوەی هەوڵیر ئامادە دەبێت، دەربارەی ئەو سكاڵای کە لەسەری تۆمار کراوە نێاز عەبدوڵا ڕایگیاند:" ئەم سکاڵایەی کە لەسەر مانە  لە بەرامبەر رەخنەکانمانە لە سیستەمی سیاسی و داگیرکاری تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان".

دەربارەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی کراوە ناوبراو ڕاشیگیاند: ئەو بیانووەی ئێمەی وەک "تۆمەتبار" بە پێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تۆمارکراوە، ئەوەی سەرنجی یاساییە "تۆمەتبارکردنمان" تەنانەت پێچەوانەی بنەمای یاسای خراپ بەکارھێنانی  ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان (مۆبایل) و یاسای کاری رۆژنامەنووسیشە، چونکە من وەک رۆژنامەوانێک نە بەشێوەیەکی زارەکی نەلەھیچ نووسینێک ناوی ئەو برازایەی نێچیرڤان بارزانیم نەھێناوە.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوشدا:"  بیانویان  بۆ ئەم سکاڵایە ئەوەیە ناوبراو ئەندام بووە وەک دەستەی نووسەرانی "درەو میدیا" کراوەتە پاساوی یاسایی تەنیا لەبەرئەوەی سێ لەسەرنوسەر و دەستەی نووسەران راپۆرتێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامداوە.

ئەو ڕۆژنامە نوسە جەختی لەوەش کردەوە  لەم دۆسیەیەدا ھێندە یاسا و دادگا بەکارھێندراون بۆ پێکانی ئامانجی سیاسس و حیزبی و دەستڕۆیشتوویی بنەماڵەیی، ئازادی رۆژنامەوانی و یاسای رۆژنامەوانی لە فەرھەنگی یاسایی بە تەواوی دەرکراون.

لە کۆتایشدا وتی:"ئەم سکاڵایەش لەبەرامبەر رەخنەکانمانە لە سیستەمی سیاسی و داگیرکاری تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان. سبەی یەک شەممە بۆ بەرگریکردن لە خۆم، لە دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر دەبم".