لەسەر رێگاى شرنەخ – جزیر لە کاروانێکى سەربازیى سوپاى تورکیا درا

لە سەر رێگاى شرنەخ – جزیر و لە نزیک گوندی تۆپتەپە، چالاکییەک لە دژى کاروانێکى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرا کە بەو شوێنەدا تێپەدەپەڕین.

چالاکییەکى ئێوارەى دوێنێ لە سەر ریگاى ناوەندى شرنەخ و ناوچەى جزیر لە نزیک گوندی تۆپتەپە ئەنجامدراوە. کاروانە سەربازییەکى سوپاى تورکیاى داگیرکەر بە رۆکێت کراوەتە ئامانج. لە دواى هێرشەکەش بۆ ماوەیەکى کورت شەڕ روویداوە.

لەبارەى کوژراو و برینداری سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە هیچ زانیاریەکى روون لە بەردەستدا نییە، بەڵام بەدرێژایى شەوی رابردوو تاوەکو پیشنیوەڕۆى ئەمڕۆ کۆپتەر بە بەردەوامی بە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا سوڕاوەتەوە.

ر.م