ڕۆژی ۱‌ی ئه‌یلول، که ڕۆژی ئاشتی جیهانیشه، کوردستانیان له چه‌ندین هه‌رێم و ناوچه‌ی به‌ریتانیاوه به‌ره‌و له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێکه‌وتن بۆ به‌شداریکردن له گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆناڵ که کۆمیسیۆنه‌کانی باشور، له‌ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کوردستان - ئه‌وروپا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی و چالاکوانانی کوردانی تاراوگه ئاماده‌کاریان بۆکردبوو.
کوردستانیان به گشتی و کوردانی باشور به تایبه‌تی پێشانگایه‌تی ئه‌و چالاکیەیان کرد و به ده‌نگی بڵند سه‌رکۆنه‌ی هه‌ڵمه‌ته داگیرکاریه‌کانی وڵاتانی دراوسێ، به پێشنگایه‌تی تورکیایان له‌لایه‌ک کرد و له‌لایەکی ترەوە تیرۆرکردنی ژنان و لاوان له باشوری کوردستان، هه‌ڵمه‌ته‌کانی ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیرکردن و شکۆشکاندنی گه‌ل له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه‌کان و به‌تایبه‌تی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر له دژی گه‌لانی باشور ئیدانە کرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوەیەدا ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌کانی باشور، لیستێکی (٥۳) ناویان گه‌یانده ده‌ستی ڕێکخراوی په‌یوه‌ندیدار و باره‌گای ده‌وڵه‌تی عیڕاقی فیدراڵ، که سه‌رجه‌میان ده‌ستگیرکراو و زیندانیانی ناوچه‌کانی هه‌ژمونی پارتی دیموکراتی کوردستانن له پارێزگای دهۆک و هه‌ولێر، که له ۲ مانگی ڕابردوودا ده‌ستگیر کراون.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییان گه‌یانده ده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه، به‌بۆنه‌ی فشار و ڕه‌شبگیریه‌کانی ده‌زگاکانی سه‌ر به (پ.د.ک) بۆ سه‌ر ئه‌ندامان و چالاکوانانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، که نه چۆک بۆ هه‌ژموونی مه‌زهه‌بی - فاشستی ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکەر نه‌وی ده‌که‌ن، هه‌مان کات ئاماده‌ی سازشکردنیش نین له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و شکۆی گه‌ل له باشوری کوردستان، که له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ژمونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا گه‌لانی ئه‌و هه‌رێمه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی داگیرکاری و خراپتربوونی گوزه‌رانی خه‌ڵکی ده‌بنه‌وه.
ز.ش