مانگرتن لەخواردن لەهەولێربە بەشداری گروپی ٤٥هەمین بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەشاری هەولێرکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی ٨٩هەمینی خۆیدایە. چالاکییەکە بەبەشداری گروپی ٤٥ هەم بەردەوامە.

چالاکییەکە کە لەنوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی ٨٩هەمینی خۆیدایە.

لەناو مانگرتوانی هەدەپە لە هەولێر، ناسر یاگز ٨٩ ڕۆژە بەبێ ناوبڕمانی لەخواردن گرتووە و پابەندی مانگرتنی خولی نابێ.

ناسز یاگز کە ٧٥ ڕۆژە لەمانگرتندایە بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە، نەیتوانی لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان ئامادەبێت ولەژێرچاودێریی پزیشکییدایە.

بۆ پشتیوانیی مانگرتنی لەیلا گوڤەن و دژی گۆشەگیریی سەرئۆجالان، ماوەی ٨٩ ڕۆژە لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان لە شاری هەولێر، دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خورادن کراوە بە شێوەی خولیی، لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆش گروپی ٤٥هەمین، مانگرتنیان دەستپێكرد.

ئەبید ئیکی هاوسەرۆکی نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان لە لێدوانیدا بۆدەزگەکانی چاپەمەنی ئاماژەی بە خراپیی تەندروستیی لەیلا گوڤەن و ناسریاگز کرد و وتی، "دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان فشار بخەنە سەردەوڵەتی تورکیا، ئەگەرداواکاری مانگرتووان قەبووڵ نەکرێت ئەوا چالاکییەکە بەردەوام بێت. ڕۆژبەڕۆژدۆخی تەندروستیی مانگرتوان خراپتردەبێت."

ک-ش