هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد

مانگرتنی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و نۆبه‌تی گرووپی حه‌وته‌مه‌

مانگرتن له‌ خواردنی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ باشووری كوردستان دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و گرووپی حه‌وته‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.

مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان و پشتیوانیكردن له‌ مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گیوڤه‌ن ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه‌ له‌ زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

چالاكان ١٣ ڕۆژه‌ مانگرتنه‌كه‌یان له‌ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ولێر به‌شێوه‌ی نۆبه‌ت ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌مڕۆش گرووپی حه‌وته‌م مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. مانگرتوان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مانگرتن.

هاوكات ڕێكخراو و پارتییه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان سه‌ردانی مانگرتوان ده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان ده‌رده‌بڕن. ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتیی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان سه‌ردانی مانگرتوانی كرد.

s.m