لە ڕاگەیەندراوە نوسراوەکەی دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستاندا هاتووە "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ، هێرشیان كرده سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا كوژران، هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی گەڕەکی قەڵاتی نوێی شاری هه‌ولێرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو سێ هێرشبەرە چەکدارە، خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوون لە شاری هەولێر.
ناسنامەی هێرشبەرە چەکدارەکان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بەم شێوەیە ئاشکرا کراوە:
ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا له دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢
بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠
عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن له دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ک-ش