ناوى دەستگیرکراوەکانى ئەمڕۆ لە ئامەد ئاشکرا بوون

ناوی ٦٣ کەس لەو  کەسانە، کە لە ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیى دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد دەستگیرکرابوون، ئاشکرا بوو.

پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەرگاى ماڵەکان و چەند بینا و بارەگاى  شکاند و دەیان رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورکیا دەرگا و ستارەکانی بینای کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (دەتەکە)یان لە ناوچەی دیجلەکەندی ئامەد شکاند و دەستیانکرد بە پشکنینی بارەگاکە.

ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیى دەوڵەتى تورکیا دژ بە سیاسەتمەداران، رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و هاونیشتمانیانى کوردستان بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەى دەستگیرکراوەکان بەرز بێتەوە.

ناوی ٦٣ کەس لە دەستگیرکراوەکان

کیبریە ئەڤرەن رۆژنامەنووس، عەبدولڕەحمان گۆک رۆژنامەنووس، سەمیحە ئالانکیوش رۆژنامەنووس، ئەسرا سۆلین دال رۆژنامەنووس.

حەسەن حوسێن ئەبدەم ئەندامی دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، محەمەد نوری ئۆزدەمیر ئەندامی دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، حوسێن کایا ئەندامی دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، حیلمی ئایدۆغان ئەندامی دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، عەدنان ئاک گیول ئەندامی دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە).

روکەن کلچ ئەندامى ئەنجوومەنى هەرێمیى کەجەدە، وەحید دۆغرول خەباتکاری کەجەدە، شەریف چامچی هاوسەرۆکى هەدەپە لە ئامەد، وەدات داغ خەباتکاری راگەیاندنى هەدەپە، ئەیلەم جەیلان ئەندامى ئەنجوونى هەدەپە، سەحەر تومەر یاریدەدری هاوسەرۆکی گشتیى دەبەپە، نەڤریە چور ئەندامى ئەنجوومەنى دەبەپە، فیگەن ئەکتی چالاکوانى بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (تەژەئا)، ئەلیف حەڕان چالاکوانى بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (تەژەئا)، فیگەن ئاراس چالاکوانى بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (تەژەئا)، مەکییە ئۆرمانجی، سەرجان دۆغان، سەلمان مەتین، نێعمەت یورەک، نەسلی خان کاراجا داغ، ئای گیول ئالاگیوندوز، دڵناز ئەمەکچی، ئەحمەد ئاسلان، لەیلا تەکداغ، موکریمە کاڵکان، زەکی باران، پنار تەکین، ئەنگین بابایت، شێخموس کارایلا، زەهرا ئۆزدەمیر، محەمەد ئای، موعەزەز جانپۆڵات، رفات رۆنی، لەیلا ئایاز، شاتی هایمە، قەدریە ئۆزجانلی، محەمەد تەمیز یوز، ئەڤیندار ئایدن، زانا دۆنار، ماهیر کۆیون، نالان ئۆزایدن، موعەزەز ئولاش، مەهتاب مەتین، عەباس ئاسلان، نەجدەت سەزگین، سەما کۆچ، ڤەیسەڵ ئۆزەکتی، ئەمروڵا کاڵاکان، پنار سرناچ، محەمەد ئاکدۆغان (نووسەر)، خەدیجە شەن، دەریا ئاسلان، سەلدا ئەرتەن، حەبیبە ئەکینجی، خالیسە یاووز، حەسەن چیچەک، ساواش ئاسلان (دابەشکاری رۆژنامە)، حەیات ئۆزمەز (دابەشکاری رۆژنامە)، سیاژن پاشناوەکەى نازانرێت.

ر.م