نمە، دەربارەی عەفرین پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات
کچۆڵە ژیکەڵەکەی هەورامان و باشووری کوردستان، نمە نەریمان، بۆپشتیوانی لە منداڵان و گەلی عەفرین پەیامێکی ڤیدیۆیی بە ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
کچۆڵە ژیکەڵەکەی هەورامان و باشووری کوردستان، نمە نەریمان، بۆپشتیوانی لە منداڵان و گەلی عەفرین پەیامێکی ڤیدیۆیی بە ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
نمە نەریمان، ئەستێرەی تۆڕی کۆمەڵایەتی، لە باشووری کوردستانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بە زمانی ئینگلیزی و بە ژێرنووسی کوردی و عەرەبی بۆ پشتیوانی لە منداڵان و گەلی عەفرین بڵاوکردەوە.
نمە، بەزمانێکی پاراو و شیرینی منداڵانە، دەڵێت: بۆردومانکردنی عەفرین لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە تاوانی دژە مۆڤایەتییە. ئەوان منداڵان دەکوژن، دەبێت ئێستا ئەمە ڕابگیرێت. دەشڵێت: منداڵانی عەفرین تەنها نین، دڵی من لای ئەوانە. بژی منداڵانی عەفرین. بژی خۆڕاگری گەلی عەفرین.
نمە نەریمان، لە کۆتایی پەیامەکەیدا، لەگەڵ بەرزکردنەوەی دوو پەنجەی دەستی ڕاستی وەک هێمای سەرکەوتن، دەڵێت: عەفرین ناکەوێت، سەردەکەوێت.