ڕژێمی ئێران بڕیاریداوه كه زیندانیی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی له دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌سێداره بدات. كاردانه‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره له‌زیادبووندان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕاپۆرته‌ره تایبه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاگنێس كالامارد، دانیوس پوراس و نیلس مێزله‌ر ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ڕژێمی ئێران هۆشدارییان دا و داوایان كرد به‌په‌له بڕیاره‌كه ڕابگیرێت.
ڕاپۆرته‌ره تایبه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایان له حكوومه‌تی ئێران كرد به‌زووترین كات بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕابگرێت و بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
«حوسێن په‌ناهی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگه‌یی نه‌كرا»
ڕاپۆرته‌ره‌كان ده‌ستنیشانیان كرد كه ڕامین حوسێن په‌ناهی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگه‌یی نه‌كراوه و مافی ته‌ندرووستی و پزیشكی پێشێل كراوه. هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له به‌ندیخانه‌دا ناوبراو ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاوانباركردنی ڕامین به‌گوێره‌ی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان نییه و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران گوێ به هۆشدارییه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دان نادات و ده‌یه‌وێت بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات، خه‌مگین و به‌گومانین.
ڕامین حوسێن په‌ناهی
ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧ ده‌سته‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان - ئێران له‌نێو شاری سنه كه‌وتنه كه‌مینی هێزه‌كانی پاسدارانی ئێران. له ئه‌نجامدا ٣ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون. له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕامین حوسێن په‌ناهی به‌برینداری و به‌بێ چه‌ك كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی ئێران. پاش چه‌ندین مانگ مانه‌وه‌ی ڕامین له زیندانه‌كانی ئیتڵاعات و ئه‌شكه‌نجه‌دانی، دادگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه له دوای چه‌ژنی قوربان بڕیاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه سیاسییه‌ی كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ڕژێمی ئێران و هۆشدارییان داوه و داوا ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه. به‌ڵام تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئێران هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان نه‌داوه‌ته‌وه.
s.m