موزه‌یه‌ن گونه‌ش، نوێنه‌ری پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند: عه‌فرین به به‌رخۆدانی خۆی پیشانی دا كه گه‌ل و هێزی گه‌ل چییه. وتیشی: ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك و عه‌فرین پێویستیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییان خسته‌ڕوو.
گونه‌ش «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: خواستی ژیانێكی ئازاد، یه‌كسان و دادپه‌روه‌ردانه بناغه‌ی ئه‌م به‌رخۆدانه‌یه. له‌به‌رئه‌وه گه‌لانی عه‌ره‌ب، سوریانی و توركمه‌نی عه‌فرین ئه‌م به‌رخۆدانه وه‌ك به‌رخۆدانی خۆیان ده‌بینن و له كوردان زیاتر خاوه‌نداری لێ ده‌كه‌ن.
گونه‌ش ڕایگه‌یاند؛ چی ده‌بێ با ببێ، عه‌فرین به به‌رخۆدانی داستانی ٢٠ ڕۆژه‌یه‌وه سه‌ركه‌وتووه.
له باشوور پشتگیرییه‌كی گه‌وره هه‌یه
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له ڕۆژی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانه‌وه، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و گه‌لی باشوور چالاكی پشتیوانی بۆ عه‌فرین ساز ده‌كه‌ن.
«دوای ئه‌وه‌ی له عه‌فرین به‌رخۆدانێكی گه‌وره سه‌ریهه‌ڵدا، پارته‌سیاسییه‌كان هه‌نگاوی گرنگیان هاویشت. هه‌ده‌په، پارته‌كانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات و باشوور كۆبوونه‌وه و كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین-یان دامه‌زراند. هه‌فتانه به‌رنامه داده‌نرێن و هه‌ر ڕۆژه له شوێنێك چالاكی ساز ده‌كرێن. له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین جار چالاكی سازكران و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام دران. دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ساز كران و ڕه‌خنه له هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانیان ده‌رباره‌ی عه‌فرین گیرا. له باشوور پشتگیرییه‌كی گه‌وره هه‌یه. ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها وه‌ك شه‌ڕی عه‌فرین نابینرێت. له باشوور وه‌ك شه‌ڕی مان و نه‌مانی گه‌لی كورد ده‌بینرێت. له‌به‌رئه‌وه به جۆشه‌وه پشتگیری ده‌كه‌ن.»
باوه‌ڕبوون به هێزی گه‌ل
موزه‌یه‌ن گونه‌ش، نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: له عه‌فرین متمانه‌یه‌كی زۆر به یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و هه‌سه‌ده هه‌یه. گه‌لی عه‌فرین به به‌رخۆدانێكی گه‌وره له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ستایه‌وه و خۆی سه‌لماند. ئه‌و به‌رخۆدانه گه‌لی گه‌رم كرد و ڕێی بۆ باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌كی زۆر كرده‌وه. گه‌ل بێ ئه‌وه‌ی پشت به ده‌وڵه‌تێك ببه‌ستێ، باوه‌ڕی به هێزی خۆی كرد. قبووڵی نه‌كرد ببێته كۆیله‌ی دیكتاتۆره‌كان. هه‌موو كورد ئه‌وه ده‌بینن و پشتگیریی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر بڕیاری به‌رخۆدان درابا، كه‌ركووكیش هاوشێوه‌ی عه‌فرین خۆی ڕاده‌گرت
گونه‌ش تیشكی خسته‌سه‌ر تێكۆشانی گه‌لی باشووری كوردستان و ڕایگه‌یاند؛ پێشمه‌رگه‌ش قاره‌مانی گه‌وره‌ن. له مێژووی خۆیاندا زۆر جار به‌هێزه‌وه شه‌ڕیان كردووه.
«وته‌ی -پێشمه‌رگه هه‌ڵاتن- ڕاست نییه. بڕیارێكی سیاسی بوو كه پارته‌كان دایان و نه‌چوونه نێو شه‌ڕ. ئه‌گه‌ر بڕیاری شه‌ڕ درابوایه و به‌رخۆدان هه‌بوایه، كه‌ركووكیش هاوشێوه‌ی عه‌فرین ده‌بوو.»
گونه‌ش ده‌رباره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك ده‌ڵێت: ئه‌م ڕووداوه ڕووشیدابێ، مرۆڤ ناتوانێ بڵێت له ئێستا و داهاتووش هه‌ر وه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر عه‌فرین سه‌ركه‌وێت، كه‌ركووكیش سه‌رده‌كه‌وێت و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ش سه‌رده‌كه‌ون. ئه‌گه‌ر عه‌فرین شكست بێنێت، هه‌موو پارچه‌كان شكست دێنن. له‌به‌رئه‌وه‌یه گه‌لی كورد به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه خاوه‌نداری له عه‌فرین ده‌كات.
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئافراندنی ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، كاره‌كان بۆ كۆنگره به‌رده‌وامن. ئه‌و ڕووداوانه‌ی له كه‌ركووك و عه‌فرین ڕوویاندا، ده‌ریخست كه پێویستییه‌كی زۆر به یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌م كاته‌دا پێكه‌وه كۆنه‌بنه‌وه و نه‌بنه یه‌ك، مێژوو نامانبوورێت و له‌ژێر ئه‌و باره گرانه‌دا ده‌مێنینه‌وه.
ش. م