نەپەگە: گەریلا پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتەکە دەکات

فەرماندیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، گەریلا و هێزەکانی پاراستن بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی کۆنسەى بەڕێوەبەریی کەجەکە دەبن و بە ئەرکی پێشەنگایەتی هەڵدەستن.

فەرماندەیی بڕیارگەیى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند، هەموو یەکەکانیان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتەکە دەبن و سەرکەوتن بۆ هەڵمەتەکە دەخوازن.

فەرماندەیی نەپەگە لەبارەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە" پەیامێکى بۆ هێزەکانى گەریلا  و خۆپاراستن بڵاوکردەوە. پەیامەکەى فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

'رژێم هەڕەشەیەکی گەورەیە'

"رژێمی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنی فاشیست – پاکتاوکەر – داگیرکەر بە ئەشکەنجەی دەروونی و گۆشەگیری  لە دژی رێبەرمان، کە هاوشێوەى لە هیچ شوێنێکى تری دونیادا نەبینراوە، لە دژی گەلەکەمان، بزووتنەوەکەمان و هێزە شؤڕشگێرەکانی تورکیا شەڕێکی هەمە لایەنە بەڕێوە دەبات، بەڵام لە دژی ئەوە، سەرەتا بەرخودان لە زیندانەکان بە تایبەتی بەرخودان لە زیندانی ئیمراڵی بە شێوەیەکى ئازایانە، فیداکارانە و رەنجێکی زۆر گەورە بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانی گەلەکەمان، هێزەکانی گەریلامان، یەکەکانی خۆپاراستنمان و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا، دوژمنی بێ ئەنجام و مایە پوچ کردووە. رژژێمی فاشیستی سەرباری ئەوەش، هەبوونی خۆی، بەردەوامیدان بە دەسەڵاتەکەى بە پاکتاوکردن و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادییەوە بەستووەتەوە، بۆیە درێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات و بە ئەنجامدان و سەپاندنی دڕندانە و فاشیستیانە هەوڵ دەدات ئەنجام بەدەست بهێنێت. رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن بۆ ئەوەى بتوانێت لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان سەربکەوێت، شەڕی بە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە. لە هەمان کاتدا بۆ سەر داهاتوی ناوچەکەش بووەتە مەترسییەکى جدی. کردار و سەپاندنەکانی ئەو رژێمە فاشیستە لە دژی هەموو گەلان بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە، بە پاکتاوکردنی گەلی کوردستان دەیەوێت ئامانجی خۆی سەربخات. بۆیە ئەو تێکۆشانەى لە دژی ئەو هێزە بەڕێودەچێت، بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و لە دژی فاشیزم بووەتە گرنگترین تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی.  

هەڵمەتەکە بەرخودان پێشدەخات

لەم قۆناغە مێژووییەدا، کە تێکۆشان لە دژی فاشیزم و سیاسەتی پاکتاوکردن پێگەیشتووە، دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە جاڕنامەیەکى بڵاوکردەوە و لە دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و شەڕی هەمەلایەنەى دوژمن، لە ١٢ی ئەیلولەوە دەستی بە قۆناغێکی نوێ کرد. ئەو قۆناغی هەڵمەتە بە دروشمی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' هەڵمەتێکی دەستپێکردووە، کە هەڵمەتێکى مێژوویی و هێژا و گرنگە. بێگومان ئەو هەڵمەتە بۆ تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ، کە لەلایەن رژێمی تورکی فاشیست – داگیرکەرەوە بەڕێوەدەچێت لە دژی سەپاندنەکانی فاشیزم لە تورکیادا، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. لە سەرخستنی بەرخودان لە دژی داگیرکەریدا دەبێتە هەڵگرتنی هەنگاوێکى گرنگ.

گەریلا بە ئەرکی پاراستنی خۆی هەڵدەستێت

ئەو هەڵمەتە لە هەمان کاتدا بە مانای جێبەجێکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە، کە ستراتیژیای سەرخستنی تێکۆشانی ئێمەیە. بۆیە لەم سەردەمە گرنگەی تێکۆشانەکەماندا، لە دژی هێرشە هەمەلایەنەکانی دوژمن، ئەرکی هەموو هێزەکانمانە، کە لەم قۆناغی هەڵمەتدا بە ئەرکی پێشەنگایەتیی خۆیان هەستن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە لە دژی دەستەى سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول بە رەنجێکی زۆری رێبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی گەورە هاوڕێ عەگید هاتنە سەر تەختەى مێژوو و بەرخودانێکی ئەفسانەیان لە خۆیان نیشان دا، ئەمڕۆش لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە بەردەوامیی دەستەى سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولە، لە تێکۆشاندا بەرپرسیاری و ئەرکی خۆمان بەجێدەهێنین.

ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو یەکەکانمان بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بە بەهێزی بەشداری هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەبن و لە رێکردنی رێبەری ئازاد – کوردستانی ئازادیشدا سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیانمان دەخوازین، کە هەر یەک لەونە سەربازێکی ئاپۆین".

ژ.ت