هاوسەرۆکی شارەوانیى کۆپ بۆ جارێکیتر زیندانکرایەوە

فیگەن یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی کۆپ پاش ١٠ کاتژمێر لە ئازادکردنی جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە و سزاى زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا.

فیگەن یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی کۆپ –ی سەر بە پارێزگای مووش پاش ٢ ساڵ و ٦ مانگ لە زیندانیکردنى، ٢ رۆژ لەوە پێش ئازاد کرا، بەڵام پاش ١٠ کاتژمێر لە ئازادکردنی جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە.

دادگای دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ بڕیاری زیندانکردنى بۆ یاشار دەرکردەوە و جارێکی دیکە رەوانەی بەندیخانە کرایەوە.

ر.م