هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری مووش دەستگیرکرا

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا لە ناوچەی کۆپی مووش، ئەبدولباری ییگیت هاوسەرۆکی هەدەپەی مووش دەستگیرکرا.

لە ناوچەی کۆپی مووش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی عەبدولباری ییگیت هاوسەرۆکی شاری مووش و دەستگیریان کرد.

هێزەکانی پۆلیسی تورک ماڵەکەیان تێکدا و ییگیتیان دەستگیرکرد.

هاوسەرۆکی هەدەپەی مووش بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی کۆپ گواسترایەوە.

ف.ق