هاوکارییەکانی نێوان پەدەکە و تورکیا رازێکی سەر بەمۆر نییە

پەدەکە هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکات و هەوڵ دەدات بزووتنەوەى ئازادیی کورد پاکتاو بکات. بۆ ئەوەش بە شێوەیەکى کرداری بەشداری هێرشەکان دەکات.

ئەوە رازێک نییە کە پەدەکە لە مێژووی خۆیدا شانبەشانی دەوڵەتی تورک لە دژی بزووتنەوەى کورد دەجوڵێتەوە، بۆ ئەوەى بزوتنەوە کوردییەکان پاکتاو بکات هاوکاریی ئەو دەوڵەتە دەکات و کادێرە سەرکردەکانی بزوتنەوە کوردییەکان پاکتاو دەکات.

ئێستا ئەو شتانەى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)ى هاوبەشی حکومەت تێی کەوتووە، نیشانی دەدات پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە بەبێ دوودڵی دەیەوێت خوشک و براکانی لە خوێنی خۆیاندا بتلێنێتەوە. پەدەکە بەهۆی ئەو پشتیوانییەى لە تورکیاوە لێیدەکرێت زۆر جار هێرشی کردووەتە سەر یەنەکە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت لە شەڕی ناوخۆیی دا ٩٠ هەزار پێشمەرگ شەهید بوون. ئەندازیاری ئەو شەڕە پەدەکەیە، ئەوەی کە شانبەشانی دەوڵەتی تورکیا دەجوڵێتەوە.

ئەمریکا نابژیوانیی کردن و پەیوەندییەکان فەرمی کردن

پەدەکە تاوەکو کۆتایی ساڵانی ١٩٩٠ دا لە دژی یەنەکە شەڕی دەکرد. لە کۆتای ساڵانی ١٩٩٠ دا بە ناوبژیوانیی ئەمریکا کۆتایی بە دوژمنایەتیی نێوان پەدەکە و یەنەکە هات و یەکیخستن. بە هەمانگی لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەى لە دژی بزووتنەوەى کورد شەڕیان پێ بکات پلانێکی ئامادە کرد. بۆ ئەوەى ئەو پلانە جێبەجێ بکات لە باشووری کوردستان پلانی "چەکوشی ئامادەی" داڕشت. بەو هێزەی لە باشووری کوردستان جێگیری کرد، سنووری کوردستانی لەسەر هێڵی ٣٦-٤٢ دەستنیشانکرد. دوای ئەوە پەرلەمانی کوردستانی دامەزراند. یەنەکە و پەدەکەی لەو پەرلەمانەدا خستە پاڵ یەک. یەکەم بڕیاری ئەو پەرلەمانە ئەوەبو، کە لە دژی پەکەکە شەڕ بکەن. تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دا شەڕێک بە پێشەنگایەتیی و پێشڕەوایەتیی پێشمەرگەکانی پەدەکە بۆ چاوساغیکردنی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد، کە پێی دەوترێت "شەڕی باشوور". لەو شەڕەدا لە حەفتانین، خواکورک، خنێرە، لۆلان، زاپ و مەتینا شەڕ سەپێنرا.

پەدەکە لە هەموویاندا پێشەنگایەتیی بۆ تورکەکان کرد

ئەو شەڕانە، کە پەدەکە پێشتر لەگەڵ تورکیا لەسەری رێککەوتبوو بۆ شەڕکردن لە دژی بزووتنەوە کوردییەکان، ئەمجارە بە شێوەیەکى فەرمی شەڕی لە دژی پەکەکە دەستپێکرد و ئەوەشی بە رۆژی ئاشکرا دەکرد. بە دوای ئەوەدا شەڕەکانی ١٩٩٥، ٩٧، ٩٨، ٩٩ رویاندا. لە هەموو ئەو شەڕانەدا پەدەکە پێشەنگایەتی و چاوساغیی بۆ هێزە داگیرکەرەکانی تورک دەکرد. ئەوان بۆ خۆیان بەشداری ئەو هێرشانە بوون. سەرباری ئەوەش بۆ ئەوەى هێزەکانی ناو بزووتنەوەى ئازادیی کورد و ئەوانەى لەگەڵ بزووتنەوەى ئازادی دا دەسوڕێنەوە تێکۆشانەکەیان بێکاریگەر بکەن لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ دا لە دەورووبەری زاخۆ، دهۆک رێگای بۆ هێزەکانی دەوڵەتی تورک کردەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرەتا بە شێوەی یەکەی شاراوە و یەکەی سیخوڕی لە دەورووبەری زاخۆ و دهۆک دا خۆی جێگیرکرد. لە ساڵی ١٩٩٥ەوە بە شێوەی ئاشکرا بارەگای سەربازیی کردەوە و لەو شوێنانەدا خۆی جێگیر کرد. ئێستا و ئەوەندەی ئاشکرا بووە ٢٣ سەربازگە و بارەگای سەربازی بۆ سوپای تورک و ١٦ کەمپی سیخوڕی و هەواڵگری بۆ دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) هەیە، کە گشتی دەکاتە زیاتر لە ٤٠ سەربازگە و کەمپ. هەرگیز هێزە داگیرکەرەکانی تورک وەک هێزی داگیرکەر سەیر نەکراون. سەرباری ئەوەى باشووری کوردستانیان داگیرکردووە و پەرلەمانیش بڕیاریداوە ئەو هێزانە دەربکرێن، بەڵام پەدەکە رێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەى پەرلەمان دەکات و رێگا نادات هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشووری کوردستان دەربکرێن.

شۆڕشی رۆژئاوا هاوکاریی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورکی بە تەواوی ئاشکرا کرد

رۆڵی حیزبە کوردییەکان و بە تایبەتی پەدەکە لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەزانرێت. ئەو نامانەى ئەو کاتە پەدەکە بۆ حکومەت و دام و دەزگا ئەوروپییەکانی دەینوسین و دەیخواست رێگا بە ئۆجالان نەدرێت دواتر لە میدیاکاندا بڵاوکرانەوە.

پەدەکە لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە لەگەڵ تورکیا پلانی پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیی کوردی گۆڕی. لە ٢٠٠٠ەوە لە بریی شەڕ بە شێوازی سیاسی پلانی پاکتاوکردنیان داڕشت. گروپی پاکتاوکار، کە ٢٠٠٣ لە ناو بزووتنەوەى ئازادیی کوردا رێکخرابوو، ئەوەی بە ئاشکرا خستەڕوو. کاتێک پلانە پاکتاوکارییەکەیان سەری نەگرت، ئەوانەى لە ناو پەکەکەدا بەشداری پلانەکە بوون رایانکرد و چوونە ناو پەدەکە. تاوەکو ئێستاش لەلایەن پەدەکەوە دەحەوێنرێنەوە. کاتێک پێویستییان پێیان دەبێت بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە قسەیان پێدەکەن و بۆ بەرژەوەندیی تورکیا دەدوێن و قسەکانیان لە دەزگا راگەیاندە فەرمی و سێبەرەکانی پەدەکە و تەنانەت دەوڵەتی تورک دا بڵاودەکرێنەوە.

ئەوەى زۆرترین پەیوەندیی پەدەکەی لەگەڵ تورکیا زۆر بە روونی ئاشکرا کرد، شۆڕشی رۆژئاوا بوو، کە لە ١٩ی تەممووی ٢٠١٢دا دەستیپێکردبوو. پەدەکە بۆ ئەوى شۆڕشی رۆژئا، کە لەلایەن گەلەوە دەستیپێکردبوو لەبار ببات، حیزبەکانی سەر بەخۆی بە پارەی زیاتر کڕی و بە خێرایی کۆی کردنەوە و رێکخراوێکى بە ناوی ئەنەکەسە بۆ دروستکردن. ئەو کەسانەى کە کران بە بەڕێوەبەری ئەنەکەسە سەرلەنوێ پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا بۆ دروستکرایەوە، چونکە هەندێکیان پێشتریش پەیوەندییان بە دەوڵەتی تورکەوە هەبوو. بۆ ئەوەى دژایەتیی شۆڕشی رۆژئاوا بکەن لە ئیستەنبول نووسینگەیان بۆ کرایەوە. بۆ ئەوەش هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا بە ئەندازەی پێویست بەکارهێنرا. لە بورهان غەلیونەوە بۆ ئەنەس عەبدی کە تورکیا بەسەر هاوپەیمانییەکەدا سەپاندی، هەموو ئەو سەرکردانەى هاوپەیمانی لە رێگای تورکیاوە لەگەڵ پەدەکە رێکدەکەوتن بۆ دژایەتیکردنی شۆڕشی رۆژئاوا. هەر سەرکردەیەک بۆ ئەو هاوپەیمانییە هەڵبژێردارایە بۆ ئەوەى فێر بکرێت چۆن دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوا بکات و پلانەکانی پەدەکەى بۆ دژایەتیکردنی ئەو شۆڕشەی بۆ روونبکرایەتەوە دەهێنرا بۆ باشووری کوردستان و لەلای پەدەکە فێر دەکرا چۆن لە چوارچێوەی پلانەکەى پەدەکەدا دژایەتیی شۆڕشی رۆژئاوا بکات. ئەحمەد جەڕبا سەرۆکی ئەو هاوپەیمانییە، کە دوای ئەوەى مەعاز خەتیب بووە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە وتبوی "پەیوەندیی من لەگەڵ بارزانی پەیوەندییەکى ستراتیژییە" بەو شێوەیەش زۆر بە ئاشکرا ئەو پلان و ئەرکەی کە تورکیا بۆی دادەنا بۆ هەموانی خستەڕوو.

تورکیا لە لایەکەوە بە یاریە سیاسیەکانی لەگەڵ پەدەکە و گروپەکانی دەوروبەری خۆی، رووی لە شۆڕشی رۆژئاوا کرد، لە لایەکی تریشەوە بە دەیان چەتەی ئەلنوسرە و ئیخوان موسلمین کە بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگیری داعشیان دەکرد، بۆ دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوا ناردی بۆ رۆژئاوای کوردستان. ئەم هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون. گەل و هیزەکانی پاراستنی رۆژئاوا ئەو هێرشانەیان تێک شکاند. دواتر لە کۆبانێوە دەستیان پێکرد و داعشی لەگەڵدا بێت، تێکشکێنران. پاشان دەوڵەتی تورک دەستی بە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی کرد. لە هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیادا، فوئاد عەلیکۆ، براهیم برۆ و حەکیم بەشار ئەندامانی ئەنەکەسە، بە لێدوانەکانیان پشتگیری داگیرکەرانیان کرد. هەموو کەسێکیش ئەوە باش دەزانێت کە ئەو کەسانە پەدەکەیین و لە ناو ئەنەکەسەدان.

کاتێک دەوڵەتی تورک و پەدەکە لەم پلانە هاوبەشەیاندا سەرکەوتوو نەبوون، ئەمریکا بە هانایانەوە چوو. ئەمریکا دوای ئەوەی ترەمپ دەستەڵاتی گرتە دەست، لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کورد قۆناغێکی نوێی دەست پێکرد. ترەمپ بۆ ئەوەی پشتگیری بداتە پلانە هاوبەشەکانی پەدەکە و بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی کورد لەناو بەرێت و پەدەکە وەکو دیارترین پارتی کورد بناسێنێت، خەڵاتێکی دیاری کرد بۆ گرتنی سێ لە کادیرانی پێشەنگیی بزوتنەوەی ئازادی کورد و هەوڵیدا سنوورداریان بکات. بەم شێوەیە هەوڵدرا لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کورددا، بۆشایەکی وەها دروست بکات؛ هەوڵدار کار لەسەر ئەو کەسانە بکەن و بیانهێننە پێشەوە و بەڕێوەیان دەبن. لە ناو بزوتنەوەی ئازادی کورددا و لە رۆژئاواش هەوڵێکی بەم شێوەیە درا. لە لایەکەوە هەموو جۆرە تەکنولۆجیا و چەکێکیان دایە تورکیا و ویستیان کادیرانی بزوتنەوەی ئازادی کورد لەناو بەرن. ئەو لێدوانانەی لەم بارەیەوە بڵاو کرانەوە و ئەو کەسانەی لە لایەن بزوتنەوە ئازادی کوردەوە دەستگیر دەکرێن و دانپێدانانەکانیان، ئەمە ئاشکرا دەکات.

لە دژی بزوتنەوەی ئازادی شەڕیان دەستپێکرد

یەکێک لە پلانەکانی لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی کورد، ئەوەیە کە رێگا کرایەوە بۆ داگیرکردنی ناوچەی برادۆست و حەفتانین. پەدەکە لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ بزوتەوەی ئازادی کورد، بەر لەوەی دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر گەلی رەش و ناوچەکانی خواکورک، دەیاویست ئەو ناوچانە رادەستی ئەوان بکرێن و دەیانوت ئەگەر رادەستیشیان نەکرێت، ئەوا دەوڵەتی تورکیا دێتە ئەو ناچانە. دوای ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی کورد ئەو داواکاریەی رەتکردەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی کردە سەر گەلی رەش. دواتریش هێرشی کردە سەر خواکورک. چەندین سەرباز لە گردی لێلکان، ئەڤدلکۆڤی و چەندین گردی تر جێگیر کران. دوای هێرشەکانی سەر برادۆست و خواکورک بە نزیکەی ساڵێک، پەدەکە بە هەمان شێوە هەرێمی حەفتانینیشی بۆ داگیرکەریەکانی تورکیا کردەوە. تەنها بە رادەستکردنی نەوەستایەوە، وەکو ساڵانی رابردوو، هاوکاری هەواڵگریشی کردن و بوون بە چاوساغ و پێشەنگ بۆ سەربازانی تورک کە ئەمە ئاشکرا بووە. ئەم هەڵوێستەی پەدەکە لە بنەڕەتدا بە واتای ئەوەی دێت کە لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کورد شەڕی دەستپێکردووە.

لەگەڵ ئەمەشدا، بزوتنەوەی ئازادی کورد چونکە لە دژی شەڕی ناوخۆیە و لە هەموو هەڵومەرجێکدا هەوڵی یەکێتی کورد دەدات، لەگەڵ ئەوەی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانەی (گەریلاکان) تێیدا جێگیر بوون، دیسان رووبەرووی پەدەکە نەبووەوە و شەڕی نەکرد. هیچ ئامانجێکیشی نیە کە شەڕێک رووبدات. بۆیە بۆ رای گشتی کورد لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ئاگاداری کردنەوە. بانگەوازیەکی ئاراستەی رای گشتی کورد، پارتە سیاسیەکان، بزوتنەوە و رێکسختنە کوردیەکان کرد کە لە دژی ئەمە هەڵوێستیان بنوێنن و یەکێتی و یەکڕیزی کورد بونیاد بنێن.

لە ئێستاوە مرۆڤ نازانێت گۆڕانکاریەکان بەرەو کوێوە دەڕۆن، بەڵام ئاشکرایە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک پلانێکی هاوبەشی داڕشتووە و لە دژی بزوتنەوەی ئازادی کورد هێرشێکی نوێی دەستپێکردووە. هەوڵ دەدات یەکێتی نشتیمانی کوردستان-یەنەکەش بەشداری ئەو هێرشانە بکات، بەڵام تا ئێستا لەمەدا سەرکەتوو نەبووە. ئەگەر نەتوانێت لەمەدا سەرکەوتوو بێت، پێدەچێت لە دژی یەنەکەش ئەم پلانە داگیرکاریانە بەڕێوە ببە.

ت.ژ – ز.ش