هه‌ده‌په تانه له ئه‌نجامه‌كانی ئاكده‌نیز، كه‌ربۆران و به‌دلیس ده‌دات
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ناوچه‌كانی ئاكده‌نیز، كه‌ربۆران و به‌دلیس ده‌دات.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ناوچه‌كانی ئاكده‌نیز، كه‌ربۆران و به‌دلیس ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ئاكدهنیزی سه‌ر به مێرسین ٤٣ هه‌زار و ٩٧٤ ده‌نگ و ئاكه‌په‌ش ٤٧ هه‌زار و ٧٨٩ ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. له‌و ناوچه‌یه ١٤٧ هه‌زار و ٣١٤ ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه و ٧ هه‌زار و ٩٤٥ ده‌نگ پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه. هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵای تۆمار كرد.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له مێرسین مسته‌فا ئشك ڕایگه‌یاند، هه‌تا كۆتایی به‌دوای مافه‌كانی خۆماندا ده‌چین. هاوكات كاندیدی هه‌ده‌په بۆ شاره‌داری ئاكده‌نیز ڕه‌شاد ئاشان گوتی، تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پارێزگاری مێرسین و قائیمقامی ئاكده‌نیز هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون. گوتیشی، ئه‌نجامی سكاڵاكه ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
مێردین
له ناوچه‌ی كهربۆرانی مێردین به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان ئاكه‌په به جیاوازی ٦٦٤ ده‌نگ شاره‌وانی به‌ده‌ستخستووه. هه‌ده‌په به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان سكاڵای لای ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد.
مووش
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مووش ده‌رباره‌ی تانه‌ی هه‌ده‌په له‌سه‌ر ئه‌و ٢ هه‌زار و ٥٠٠ ده‌نگه‌ی پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه كۆبوویه‌وه. له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی مووش ئاكه‌په-مه‌هه‌په ١٥ هه‌زار و ٩١٩ ده‌نگ و هه‌ده‌په ١٥ هه‌زار و ٣٨١ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو. هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی ١٠٣ سندووق و ئه‌و ده‌نگانه‌ی پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه سكاڵای تۆماركردبوو. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رباره‌ی سكاڵاكه بڕیار بدات.
به‌دلیس
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رباره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌زار و ٥٩٤ ده‌نگ له به‌دلیس، هه‌ده‌په سكاڵای تۆماركردووه.
s.m