ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ١٣ی شوبات\٢٤ی ڕێبه‌ندان له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر له زاخۆ ڕاگه‌یاند.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٢٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ١٠ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«ڕێكه‌وتی ١٣ی شوبات\٢٤ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانمان له دژی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له گردی بیێ-ی نزیك شارۆچكه‌ی باتیفا-ی شاری زاخۆی باشووری كوردستان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له ٨ لاوه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ر، كه‌ره‌ڤانه، چادر و بیناكانی نێو سه‌ربازگه‌كه. به‌و گورزه قورسانه، ٢ تانك و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی تێك‌شكێنران. هه‌روه‌ها ئاگر له سه‌نگه‌ر، بینا و كه‌ره‌ڤانه‌كانی سه‌ربازگه‌كه به‌ربوو. ژماره‌یه‌كی زۆری وارگه‌كانی سه‌ربازان ڕووخێنران. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان كه‌وتوون، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٢٢ سه‌ربازی دوژمن كوژراون، زیاتر له ١٠ سه‌ربازیش برینداربوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
ڕێكه‌وتی ١٣ و ١٤ی شوبات\٢٤ و ٢٥ی ڕێبه‌ندان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ١٣ی شوبات\٢٤ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٢ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی ناوچه‌ی ته‌پێ ئۆرتێ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد.
له لایه‌كه‌كی دیكه‌وه له ١٤ی شوبات\٢٥ی ڕێبه‌ندان، كاتژمێر ٦ی به‌یانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی مه‌یدانی گه‌لیی باسیا-ی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كرد. هه‌روه‌ها له‌نێوان كاتژمێر ٦:٣٠ و ٧:٣٠یش بۆمبارانی مه‌یدانی شكه‌فت-ی هه‌رێمی گارایان كرد.»
ش. م