هه‌په‌گه: له شه‌ڕی ئامه‌د و جۆله‌مێرگ ٢٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له جۆله‌مێرگ ١٦ سه‌رباز و له ئامه‌دیش ٤ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون. ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه له سێرت شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له جۆله‌مێرگ ١٦ سه‌رباز و له ئامه‌دیش ٤ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون. ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه له سێرت شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ و سێرتی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی گه‌ریلا و داگیركه‌ران له جۆله‌مێرگ ١٦ سه‌رباز و له ئامه‌دیش ٤ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون. هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كیشی ئاشكرا كردووه كه له سێرت شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له شه‌مزینان ٢ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، هێزه‌كانمان له ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامداوه.
كاتژمێر ٢ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی خیره‌تای شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر گرده‌كه‌یان جێهێشتووه و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیشیان دواتر به كۆپته‌ر گواستووه‌ته‌وه.
له چه‌لێ ١٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥ له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له خرێ خه‌ره‌گۆلێی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٤ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. له دوای چالاكییه‌كه سوپای داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا مه‌یدانه‌كه‌یان بۆمباران كردووه و به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له نیوه‌ڕۆدا دژی سه‌ربازانی دوژمن له گردی كۆردینه‌ی سه‌ر به چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
له ئامه‌د ٤ سه‌رباز كوژران
له ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧:٣٠ سوپای توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی دێرخوستێی سه‌ر به ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانمان له دژی یه‌كه‌یه‌كی نهێنی چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٤ سه‌رباز كوژراون. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ر بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كردووه و چه‌ندین گوندنشینی ده‌رخوستێ-یان به ئه‌شكه‌نجه ده‌ستگیركردووه. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه.
له سێرت گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو
له ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی مه‌مرای ناوچه‌ی دهێی سێرت هێزه‌كانمان ڕووبه‌ڕووی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر بوونه‌ته‌وه و له‌و شوێنه شه‌ڕ ڕوویداوه. له شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ڤاڵی ئێمه چه‌كدار قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵی ئێمه هه‌ره‌كۆل چراڤ (حاجی گۆكتاش) به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن و به دیل گیراوه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: چه‌كدار ئامه‌د |
s.m