هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووه‌م له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلادا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووه‌م له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلادا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی دوایین چالاكیی گه‌ریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا. ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
له چه‌لێ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووه‌م\٢٢ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٤:٣٠ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌نێوان گردی كۆردینه و گردی پاتریۆت-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ڕێگه‌ی سه‌ربازی دروست ده‌كات، چالاكییه‌كیان كرد. چالاكییه‌كه له دژی عهفارهیهك و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كرا و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان تێك‌شكێنران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه له چالاكییه‌كه‌دا ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژراون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له ڕێی مێدیاكانییهوه چه‌واشه‌كارییانه هه‌واڵی ئه‌م چالاكییه‌ی بڵاوكرده‌وه و وه‌ها پیشانیان دا كه له دژی كرێكارانی سیڤیل ئه‌نجام دراوه. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه چالاكییه‌كه‌ی تێدا كرا، ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی بوو و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه دروستیش ده‌كرا بۆ خه‌ڵكی سیڤیل نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ سه‌ربازی و داگیركارییه. هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاری دروستكردنی ئه‌م ڕێگه‌یانه‌دا كار ده‌كه‌ن، سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر یان هاوكارهكانیانن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان گوێ به هه‌واڵه‌كانی مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ت نه‌دات.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووه‌م\٢١ی گه‌ڵاڕێزان له‌نێوان كاتژمێر ٩:٣٠ - ١١دا ناوچه‌كانی كه‌شان و شه‌هید كهنداڵ-یان له هه‌رێمی هه‌فتانین-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووه‌م\٢٢ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١١:٣٠ دۆڵی شیڤێی هه‌رێمی ئاڤاشین، كاتژمێر ١٣:٣٠ ده‌وروبه‌ری چه‌می ئاڤاشین و كاتژمێر ١٦:٢٠ ده‌ڤه‌ری ستوونا-یان بۆردومان كرد.»
s.m