هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئاڤاشین و چارچه‌لا شه‌هید بوون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له هه‌رێمی ئاڤاشین و چارچه‌لا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٨ له هه‌رێمی ئاڤاشین و چارچه‌لا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ١ی ئه‌یلوول و ١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له هه‌رێمی ئاڤاشین و ناوچه‌ی چارچه‌لا ٦ گه‌ریلایان شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
گه‌لی كوردستان گه‌لێكه له ته‌واوی مێژوودا دژی زوڵم، داگیركاری و بێنامووسكردن به‌رخۆدانی كردووه. له دژی هێزه‌كانی دوژمن كه ده‌یانویست له‌ناوی ببه‌ن له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا تێكۆشاوه. له سایه‌ی قاره‌مانه‌كانی، هه‌بوونی خۆی پاراستووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌كه‌كه له كوردستان سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی قاره‌مانه‌تی و گیانفیدایی كراوه‌ته‌وه و نه‌وه‌یه‌كی نوێی میلیتان ئافریوه كه ڕێ به دوژمن نادات.
هاوڕێیانی ئێمه باوه‌ڕ (مه‌زڵووم ئۆزنوور)، ڕۆژدا (سه‌دا ئه‌نداكچی)، سه‌رفراز (عوسمان چیتاك)، دڵگه‌ش (عه‌بدولوه‌هاب ئۆگوز)، مه‌رڤان (مه‌سعوود ئۆلگوون) و زیلان (فاتمه تاش) له نوێنه‌رانی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ن. ئێمه یادی ئه‌م هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕێكه‌وتی ١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی چارچه‌لا دوژمنی سته‌مكار بۆ ئه‌وه‌ی داگیركاریی سه‌ر كوردستان هه‌میشه‌یی بكات، ئۆپه‌راسیۆنی كرد. له‌و شه‌ڕه‌ی هاته ئاراوه هه‌ڤاڵانمان باوه‌ڕ، ڕۆژدا و سه‌رفراز قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
هاوڕێیانمان دڵگه‌ش، مه‌رڤان و زیلان-یش ڕێكه‌وتی ١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی ئاڤاشینی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
هاوڕێیانمان باوه‌ڕ، ڕۆژدا، سه‌رفراز، دڵگه‌ش، مه‌رڤان و زیلان به ژیان، هه‌ڵوێست و باوه‌ڕییان به سه‌ركه‌وتن، له‌نێو تێكۆشینی ئازادیی كوردستاندا بۆ هه‌موومان بوونه نموونه. له كه‌سایه‌تیی ئه‌و هاوڕێیانه‌ماندا به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ر یه‌كێك له‌م هاوڕێیانه‌مان كه له‌پێناو كۆتایی هێنان به دیلبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گه‌لی كوردستان هاتنه نێو تێكۆشینی شۆڕش، له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا به ڕه‌نجده‌ری، فیداكاری، هه‌ڵوێستی پته‌و هاتنه نێو تێكۆشینی شۆڕش، له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه ئه‌ركی هاوچه‌رخی خۆیان جێبه‌جێ كرد.
ئه‌م هاوڕێ هێژایانه‌مان كه ده‌یانویست له ئایدیۆلۆژیای ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ شاره‌زا بن و له به‌رزترین ئاستدا هه‌وڵیان دا، به‌رپرسایه‌تیی گرنگیان بۆ ئێمه به‌جێهێشتووه. گه‌ریلای ئازادیی كوردستان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه، تۆڵه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌م هاوڕێ هێژایه شه‌هیدانه‌مان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیدان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی وردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین شه‌ڕی ئازادیی شه‌هیده‌كانمان سه‌ربخه‌ین و خاوه‌نداره‌تی له یادی شه‌هیدان بكه‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
|
ناسناو: باوه‌ڕ سه‌رهات |
|
ناسناو: ڕۆژدا سه‌رهڵدان |
|
ناسناو: سه‌رفراز ئامه‌د |
|
ناسناو: دڵگه‌ش كۆچه‌ر |
|
ناسناو: مه‌رڤان خوێن‌ڕێژ |
|
ناسناو: زیلان گیوڤه‌ن |
s.m