هه‌په‌گه: ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز له چه‌ند هه‌رێمێكی جیاوازی كوردستان، ١٥ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز له چه‌ند هه‌رێمێكی جیاوازی كوردستان، ١٥ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلای له ئاگری، جۆله‌مێرگ، به‌دلیس و سێرت-ی باكووری كوردستان ئاشكرا كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
له ئاگری هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٠ی ئایار (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٧:٣٠ له دژی زۆر خاڵی سه‌ربازیی شارۆچكه‌ی گوربوولاك-ی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری هه‌ڵمه‌تێكی شۆڕشگێڕییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه دواتر ئاشكرا ده‌كرێن.
چالاكی به‌رفره‌وان له جۆله‌مێرگ و باشووری كوردستان
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری، ١٨ و ١٩ی ئایار له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا:
ئێواره‌ی ١٨ی ئایار كاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزه‌كانمان له هه‌رێمی نێوان جۆله‌مێرگ و ناوچه‌ی چه‌لێ، له دژی كاروانێكی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له چه‌ندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێكهاتبوو، له شوێنێكی نێوان گونده‌كانی دزێ و تالێ چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له جۆری كۆبرا تێكشكێنرا و ٩ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ڕێگه‌ی هاتووچۆی داخست.
١٩ی ئایار كاتژمێر ٦:٣٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ. گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی دوروبه‌ریان كرد.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨:٣٠، له دژی سه‌ربازانی دوژمن كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان جێگیربوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له سێ قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژییان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن كرد و له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٠:٣٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی دوژمن له گردی له‌یله‌ك-ی ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له به‌دلیس چالاكی
١٩ی ئایار كاتژمێر ١١:٢٠ هێزه‌كانمان له دژی خاڵێكی سه‌ربازی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاتوان - خیزان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له سه‌ربازانی دوژمن كرد و سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه.
چالاكی له دژی بیره‌نه‌وت
١٩ی ئایار كاتژمێر ٢١:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی بیره‌نه‌وت-ی شارۆچكه‌ی به‌كرخان له ناوچه‌ی هه‌زۆ-ی ئێلیح (باتمان) چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و ئه‌و بیره‌نه‌وته‌یان خرا كرد.
s.m