هێرشکرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر

هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، کەسانێک کە چەکیان پێ بووە چوونەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێر.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێرشێکى چەکداری لە دژى بیناى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا. بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر رایانگەیاند، کە ٢ کەسى هێرشبەر چوونەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێر.

بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى هێرشى ئەو کەسە چەکدارانەوە پۆلیسێک برینداربووە.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، هەر دوو هێرشبەرەکە لە ناو بیناى پارێزگاى هەولێردان و هێزە ئەمنییەکانیش دەورووبەری بیناکەیان گەمارۆداوە، بەڵام زانیارى ورد لەبارەى رووداوەکانى ناو بیناى پارێزگاى هەولێر لە بەردەستدا نییە.

ر.م