هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی چوارەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

 

23:20

تەقینەوەیەک لە شاری داگیرکراوی عەفرین ڕوویدا
درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مەحمودیەی شاری عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆی داگیرکاریی تورک لەو شارە، زانیاری زیاتر لەبەردەستدا نییە.

23:18

 

قەسەدە: لە سەرێکانی ٧٥ چەتەی تورک کوژران، ١٩ برینداری سوپای تورک بەدیل گیران

شەڕڤانانی قەسەدە لەدژی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٧ زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکا. ٧٥چەتە کوژران و ١٩ سەربازی سوپای تورک بەدیل گیران.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی شارەکانی سەر سنووری ڕۆژئاوا دەکەن. سوپای تورک هەوڵ دەدات کە لە سێ قۆڵەوە دەربازی شاری سەرێکانی ببێت بەلام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە بە تووندی وڵامیان دەدرێتەوە.

شەڕڤانانی قەسەدە ئەمڕۆ لە دەرەوەی شاری سەرێکانی گورزی سەختیان لەداگیرکەران وەشاند. لە ئەنجامدا ٧ زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکا. لەشەڕدا ٧٥ سەرباز و چەتەی تورک کوژران و ١٩ سەربازی برینداری تورک  کەوتنەتە دەستی شەڕڤانان.

ک-ش

٢٢:٠٤

٢١:١٣

شەڕڤانانی قەسەدە لە سەرێکانی دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی هەڵگری دۆشکا و ٧ زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەریان تێکشکاند. لەم چالاکییانەدا ٥٧ سەربازی سوپای تورک کوژران و ١٩سەربازی تریش برینداربوون. سەربازە بریندارەکانی سوپای تورک خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە.

١٩:٥٠

بەرخۆدانی سەرێکانی

 

١٩:٤٩

لە رۆژی چوارهەمی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک چەند گەڕەکێکی قامیشلو و دەورووبەری  تۆپبارانکرا.

 ئەمڕۆ بەسەدان گەنج سەردانی مەجلیسی سەربازی قامیشلوویانکرد و بەشداری بەرخۆدانی شەڕڤاڤانان بوون.

١٩:٣١

شەڕ لە ڕۆژهەڵات و باشووری سەرێکانی بە سەختی بەردەوامە. لە سەر ڕێگەی تل حەلەف و لە ناوچەی پیشەسازیی شەڕ بەدژواری بەردەوامە. سوپای تورک ناوەندی شار تۆپباران دەکات و فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسماندا دەسوڕێنەوە.

١٩:٣٠

دوای بانگەوازی سەفەربەری بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا١٠٠ گەنج لە عەشیرەتەکانی تەبقا بەشداری بەرخۆدانی شەڕڤانان بوون.

١٩:٠٢

شەڕڤانانی قەسەدە لە ناوچەی پیشەسازیی سەرێکانی زرێپۆشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند. لەتەل خەلەف داگیرکەران هێرشیان کردە سەر خاڵی سەربازی قەسەدە. شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند و ژمارەیەک لە داگیرکەران کوژران.

١٧:٣٢

دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ٢٥ ئۆتوبوسەوە چەتەکانی خۆی لە عەزاز دەگوازێتەوە بۆ ڕەحا و لەوێیەوە ڕەوانەی کانی خەزاڵانی کرد.

١٧:١٥

هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی فورات لە ناوەندی شاری سەرێکانی لەگەل فەرماندەی قەسەدە دژوار عامودێ قسەیکرد . فەرماندەی مەیدانی قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە  شار لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و هیچ داگیرکەرێک نەکەوتنەتە ناوشاری سەرێکانی. ورەی شەڕڤانان بەرزە.  ئێمە دوو زرێپۆشمان  تێکشکا ند و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون.

17:00

 

قەسەدە لە رۆژی سێهەمی بەرخۆداندا، ١١٨ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون.

دێرک

سوپای تورک بەنیاز بوو لە دیرک سنوور ببەزێنێت،  بەڵام بەڕەو ڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانانی قەسەدە بوویەوە و لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکدا لە گوندی قەسردیب شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٦ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢٣ سەربازی تریش برینداربوون. لە بەردەوامی شەڕەکەدا لە گوندی دەلاڤێ کەرا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و دواتر سوپای تورک گوندەکەیان تۆپ باران کرد.

- لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە ولەگوندی جاروودیە  و سەربازانی تورک لەو دیوی سنورەوە شەڕ روویدا . شەڕڤانان بارەگای سەربازی سوپای تورکیان لە گوندی بابیلای جەزیرە بۆتان کردە ئامانج، لەئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە.

دوینێش لە بەرانبەرگوندی بانوکیە قەرەقۆڵی دژمن کرایە ئامانج و لەئەنجامدا قەرەقۆلەکە بە تەواوی کاول بوو. لەو هێرشەدا ٦ سەرڤاز کوژران و ٢١ سەربازی تریش برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرانبەرگوندی دێرکی بەرئاو شەڕڤانان خاڵێکی سەربازی سوپای تورک و زرێپۆشێکیان تێکشکاند.

لە شەری دوێنێ ١١ی تەشرینی یەکەم سوپای تورک لە سەرانسەری سنووری ڕۆژئاوا بە تانک، تۆپ و فڕۆکە هێرشی سنووری ڕۆژئاوایان کرد.

لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان ١١٨ چەتە کوژران و ٩٠ چەتەی تورک برینداربوون.

بە گشتی ٢٣ شەڕڤان شەهید بوون و ٣٧شەڕڤانی تریش برینداربوون.

کوبانی

کە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی ئێمە سەربازێکی تورک کوژران و سوپای تورک  گوندی عەلی شاریان تۆپبارانکرد. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆلێکی سوپای تورک ڕووخێندرا.

عامودێ

لە نیوەڕۆدا شاری عامودێ و دێربێسیە تۆپبارانکرا. لەئەنجامدا شەڕڤانێکی ئێمە شەهید بوو و ٢ ئەندامی پاراستن برینداربوون. شەڕڤانان وڵامیان دایەوە و قەرەقۆڵی سەر سنوور سوتێندرا و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا.

قامیشلوو

هێرشەکانی دوژمن لە سەرتاسەری سنوور بەردەوامە و شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و هێرشەکان تێکدەشکێنن. لەگوندی سێ گرکا زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناو زرێپۆشەکە کوژران.

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی سوپای تورک هاووڵاتییەک شەهید بوو.

هەروەها لەئەنجامی هاوەن باران و تۆپبارانی سوپای تورک ٦شەڕڤان و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون.

لە تەقینەوەیەکی داعش لە قامیشلوو ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.

گرێ سپی

لە ناوەدنی سلوک و گرێ سپی شەڕێکی دژوار لە ئارادایە و سەرەڕای هێرشی هەمەلایەنە لە گوندی تل فندر و یاپسێ شەڕ بەردەوامە. لەو شەڕە دا ١١چەتە کوژران و ٢ شەڕڤان شەهید بوون و٥ شەڕڤانی تریش برینداربوون.

سەریکانی

لە ڕۆژی شێیەمی بەرخۆدانی سەریکانی. شەڕڤانان توانیان گەمارۆکە تێکبشکێنن و شەڕ بەسەختی بەردەوامە. لەو شەڕەدا ٩٤ چەتەی تورک کوژران و ٨١ چەتەی تریش برینداربوون.

هەروەها لە گوندی تل حەلەف، عەلی زیزێ، تل ئیرقەم، خربەت بنات، تل خنزیر، دیوار شەڕ بەسەختی بەردەوامە.

لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢٠ شەڕڤانی شەهید بوون و ٢٤شەڕڤانی تریش برینداربوون. هاوکات زرێپۆشێک تێکشکا و سەربازانی ناوزرێپۆشەکە کوژران.

لە مێردین ٧سەربازی تورک کوژران

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی دێرکی مێردین ٧سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران. لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید بوو.

 

 

١٥:١٠

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٠٠ فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە.

١٤:٥٧

سوپای داگیرکەری تورک بە تانک وتۆپ ناوەندی شاری گرێ سپی تۆپباران دەکات.

١٤:٥٤

لە ناوچەی شەداد چەتەکانی داعش لە ڕێگەی متۆرسیکلێتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە. ئەوهێرشەدا زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

١٣:٠٣

کوردستانیانی نیشتەجێی سیدنی هێرشە داگیرکەریەکەی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.

١٢:٤٦

لەبارەی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا شاندێکی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ڕیاز دڕاڕ هاوسەرۆکی مەسەدە سەردانی میسڕی کرد لە گەڵ سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.

١٢:٤٢

دیمەنی شەڕی سەرێکانی

١٢:٢٧

لە عەزاز کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە تەقینەوەیەکدا ٩ کەس بریندار بوون.

١٢:٢٥

پارتی مۆدەراتی سوید کە پارتێکی دۆستی ئاکەپە بوو، نیگەرانی بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکان نیشاندا.

١٢:١١

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی بچنە ناو شارەکەوە، بەڵام لە لایەن شەرظانانەوە تێکشکێنران. زڕێپۆشێکی دوژمن و چەکێکی قوڕس تێکشکێنران.

١٢:٠٥

ناوەندی ڕافەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ رێگەی نێودەوڵەتی بە هۆی هێرشی قوڕسی داگیرکەران کەوتبووە دەستی دوژمن بەلام ئەمرۆ کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.

١٢:٠٤

جەمیلە هەمێ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مانگی سوور ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ نەخۆشخانەی سەرێکانی بۆمبەباران کردووە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کرد.

١١:٥٨

سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا هەفرین خەلەف لە سەر رێگەی قامشلۆ لە کەمینی گرۆپێکی داعشدا شەهید بوو.

١١:٥٢

لە سەرێکانی شەڕێکی قورس هەیە

هەواڵنێرمان ئەرسین چاکسوو لە ناوەندی شاری سەرێکانی ڕایگەیاند، بانگەشەی دەولەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی شارەکە دوورن لە ڕاستیەوە و وتی، "لە شارەکە شەڕێکی قوڕس هەیە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی و زەمینی هێرش دەکات.

 

١١:٥١

دوێنێ شەو لە دژی فڕنێکی نان هێرش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ کەس شەهید بوون و ٦ کەس ژی بریندار بوون.

١١:٣٥

سەرۆکی گشتی پارتی مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەریەکانی ڕۆژئاوا هەڕەشەیەکی گەورەن و لەدژی هەموو هەرێمەکەیە. بارزانی داوای کرد هێرشەکان کۆتاییان پێبێت و وتی، "کاتی ئەوە هاتووە ڕێگە لە گۆڕینی دیموۆگرافیای هەرێمەکە بگیرێت.

١١:٢٥

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد.

١٠:٤٩

بە بیانووی ئەوەی لە سەر هەژمارە تایبەتەکانیان، لەدژی هیرشی داگیرکەری تورکیا هەڵوێستیان نیشانداوە، ٥ کەس لە شرنەخ دەستگیرکران.

١٠:١٤

پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیا هەوڵی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە  شەرمەزار دەکەن.

١٠:١١

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لە لایەن گەل و پارتە سیاسیەکانی باشوور شەرمەزار کران.

٩:٣٨

سوپای تورکی داگیرکەر بازاری ڕۆناهی سەرێکانی بۆمبەباران کرد

٩:٣٦

سوپای تورکی داگیرکەر کە ژمارەیەکی زۆری لێکوژراوە هێزی زیاتر بەرەو سنورەکان دەگوازێتەوە. لە دوێنێ شەوەوە سوپای تورک سەرباز و چەتەکانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی جووڵاندووە.

٩:١٩

لە هاتای هولیا ئاتەشی هەدەپەیی، بەلگین ئایرانجی سەکەیەپەیی و هەواڵنێر بورجو گونایدن بە هۆی ئەوەی هێرشی دەوڵەتی تورکیان داگیر کرد، دەستگیرکران

٩:١٧

لە گرێ سپی هاوڵاتی مەدەنی دەکرێنە ئامانج

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گرێ سپی ١٠ مەتر نزیک لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیەکانی بۆمبەباران کرد کە لە منبج و تەبقا و ڕەقا هاتبوونە ئەو دەڤەرە.

٩:١٥

سوپات داگیرکەری تورک لە قامشلۆ لە خەڵکی مەدەنی دا. لە گەڕەکی غەربی شوێنی نیشتەجێبوون بۆردومان کرا و بە پیی زانیاریەکان بریندار هەیە.

٨:٥٦

ئەندامی کۆمییەت چاند و هونەری پەکەکە نورەدین دەمیرتاش رایگەیاند، "شەڕ لە نێوان مڕۆڤایەتی و فاشیزمدا ڕوودەدات. لەدژی شەڕ پێویستە لە هەموو دەڤەرێک بەرەیەکی چالاکی بەرخۆدان دروست بکرێت. ئێمە لەکوێ و بە چ شێوەیەک وڵامی فاشیزم بدەینەوە ڕەوایە.

٨:٢٣

لە گەڕەکی شەریفیە نێوان ئارمووش و وان خۆپیشاندان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەدا گەل درووشمی بژی بەرخۆدانی رۆژئاوایان وتەوە.

٧:٣٠

لە بەرەی سەرێکانی شەڕ سەختە

لە سەرێکانی شەڕێکی سەخت ڕوودەدات. لە ئاسمان و زەمینیەوە بۆردومان بەردەوامە و چەکی قوڕس بەکاردەهێنرێت. لە سەرێکانی زیاتر لە هەرێمی پیشەسازی و مەرجە و یل خەلەف شەڕ ڕوودەدات.

فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاریشی نیوان سەرێکانی و تلتەمەر بۆمبەباران دەکات.