هێرشی سوپای تورکیا لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان بەردەوامە

هێرشی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان بەردەوامە. بەسدان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە.

هێرشی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان بەردەوامە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە بەردەست کەوتوون، سوپای داگیرکەری تورکیای پاشکەتوو بۆ ئەوەی کە بتوانن لە هەرێمی برادۆست خۆیان جێگیر بکەن هێرشەکانی خۆیان زیاتر کردووە. سوپای تورکیا بە چەکی پێشکەوتوو و قورس هێرش دەکات. بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای داگیرکەری تورکیاوە تا ئیستا ژمارێکی زۆر لە گوندەکانی هەرێمەکە چۆڵکراوون.

لە هەرێمە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە (پارتی) بەسەدان بووند بوونیان هەیە ، هێرش و بۆردمانی فرؤکەکانی تورکیا بووتە هەڕەشە لەسەرژیانی هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە. سوپای تورکیا ژمارێک لەو گوندانەی گەمارۆ داوە.

"هەڵوێستی (پەدەکە) پارتی"

گەلی هەرێمەە لەو ڕەوسەی کە هاتووەتە پیش ناڕازین ، بەڵام تائیستا پارتی لەدژی ئەو داگیرکارییانەی سوپای داگیرکەری تورکیا تەنانەت بەیاننامێکیشی بڵاو نەکردووەتەوە.

گەلی هەرێمەکە ئەو بێدەنگییەی پارتی وەک هاوکاری کردنی سوپای تورکیا لێکدەدەنەوە.

"کەجەکە لەسەر ڕەوشی باشووری کوردستان هوشداریدابوو"

هاوسەرۆکایەتیی ئهنجومهنی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە، بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند: هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بەرفراوان بوون . بارەگه‌کانی سوپای ئەو ڕژێمە زیاتر کراون. سهرهڕای باشوور، بەگشتی هێرش لە سەر هەموو بەشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە . بەو شێوەیەش فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پەرە بە دوژمنایەتیکردن و قڕکردنی کوردان دەدات . ئەو فاشیزمە بۆ لە ناوبردنی ژیانی ئازاد و دیموکراسی ، عەفرینی داگیر کرد. بۆ ئەوەی درێژه به قڕکردنی کوردان بدات، دەیەوێت تەڤگەری ئازادی کورد پاکتاو بکات. بەکورتی لە هەر جێیەک کورد خۆی بەڕێكخستن کرد، لەوێ کراوەتەوە ئامانجی شەڕ. .