هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران
له پیرانشار، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێك بریندار بوو.
له پیرانشار، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێك بریندار بوو.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران جارێكی دیكه له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران.
عه‌لی حه‌سه‌نزاده (ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان) كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بالاگر-ی پیرانشاره، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران به سه‌ختی بریندار بوو.
هێزه‌كانی ڕژێم ڕێگه‌یان نه‌دا كه ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكرێت. پاش چه‌ندین كاتژمێر مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌برینداری له ناوچه‌كه، دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سنووری باشووری كوردستان كرا.
s.m