هێزى گەریلا لە مێردین و ئامەد و بەدلیس چالاکییان ئەنجامدا
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانى گەریلا لە مێردین، ئامەد و بەدلیس چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە.
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانى گەریلا لە مێردین، ئامەد و بەدلیس چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە.
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییەکانى هێزى گەریلا لە مێردین، ئامەد و بەدلیس راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
بەپێى راگەیاندراوەکەى هەپەگە، لە ناوچەى فارقینى ئامەد "٢ کۆنترا" کوژراون. لە مێردین زیان بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازى گەیەندراوە و لە تەتوانیش چالاکی ئەنجامدراوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
لە مێردین زیان بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازى گەیەندرا
"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانى بەستا، رۆژی ١٥ى تەمووز و لە کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەکەدا لە رێگاى ناوچەى میدیاتی مێردین و ناوچەى هەزەخی شرنەخ لە دژى ئۆتۆمبێلێکى کۆنتراکانى تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا و زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشت، بەڵام ژمارەى کوژراوان و بریندارنى ناو ئۆتۆمبێلەکە روون نەبوووەتەوە.
لە فارقین ٢ کۆنترا کوژران
شەوی ١٢ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٢٣:٣٠دا هێزەکانمان لە دژى سەربازان و کۆنتراکانى بەنداوی ناوچەى فارقینى ئامەد چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى دوژمن درا و لە ئەنجامدا ٢ کۆنترا کوژران.
لە بەدلیس چالاکى
رۆژی ١٦ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٥:٤٠ هێزەکانمان لەسەر رێگاى نێوان ناوچەى تەتوان و خیزانى بەدلیس گورزیان لە خاڵى سەربازانى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر وەشاند. زیانى قورس بەسەر سەنگەرەکان و حەشارگەى دوژمن گەیشت، بەڵام ژمارەى کوژراوان و بریندارانى دوژمن روون نەبوەتەوە.
ئۆپراسیۆن و هێرشى ئاسمانی
رۆژی ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەکانى رسۆر و ناڤایانای شێخا لە هەرێمى شەهیربانى شرنەخ دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە رۆژی ١٥ى تەمووز بە بێ ئەنجام کۆتایى پێهات.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر رۆژانی ١٦ و ١٧ى تەمووزی ٢٠١٨ ناوچەکانى پاراستنى مەدیا-یان بۆردومان کرد. فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا رۆژی ١٦ی تەمووز و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا دەورووبەرى گوندی کۆلاکاى ناوچەى مەتینا و رۆژی ١٧ى تەمووزی ٢٠١٨ ناوچەکانى گەلی رەش و ئەرمووشیان لە هەرێمى خواکورک بۆردومانکرد".
ر.م