جووتیارانی کەرکوک لەبەردەم سایلۆی پارێزگاکە گردبوونەوە و بڕیار بوو خۆپیشاندانێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە وەرنەگرتنی بەرهەمەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام بدەن، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی گربوونەوەکە هێزەکانی لیوای ٦١ی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتنە بەردەم سایلۆی کەرکوک و دەستیانکرد بە تەقەکردن بەسەر جووتیاران و رۆژنامەنووساندا و بەزەبری هێز بڵاوەیان بە گردبوونەوەی جوتیارە ناڕەزاییەکان کرد.
هەروەها، لەلایەن هێزەکانی لیوای ٦١ی تایبەت دەستگیرا بەسەر کامێرای هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و یەک بە یەک لێکۆڵینەوە لەگەڵ کامێرامانەکاندا کرا و دیمەنە تۆمارکراوەکانیان پێ سڕینەوە.
هێزەکانی لیوای ٦١ی تایبەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەقەکردن بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی جووتیارانی کەرکوک کرد و ڕێگایان نەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن رووماڵی گردبوونەوەکە بکەن.
کامیرای ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاند لەلایەن ئەو هێزەوە دەستی بەسەردا گیرا بۆ ماوەیەک ریگە نەدرا بەرۆشتنی کارمەندانی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی، کە ئامادەی گردبوونەوەکە بوون و یەک بە یەک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردن و سەیری دیمەنە تۆمارکراوەکانیان کرد و پێیان سڕینەوە.
هەروەها، ئەو هێزەی لیوای ٦١ی تایبەت دەستی بەسەر چەند کامێرایەکیشدا گرت و هۆشداری دا لە بڵاوکردنەوەی دیمەنی ئەو خۆپیشاندانە.
ژ.ت