'هەنگاوی ١ی حوزەیران بە ئەندازەی ١٥ی تەباخ گرنگە'

شەردا مەزلۆم یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار وتی،"هەنگاوی ١ی حوزیران دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە ڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژیەوە هەنگاوێکی گرنگە.

شەردا مەزلۆم یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بۆ ڕادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد. فەرماندە شەردا مەزلۆم گابار لەبارەی هەنگاوی ١ی حوزەیران، بارودۆخی ئەو کاتە و هۆکارەکانی بەم شێوەیە شێکردەوە:

"کاتێک ئێمە دەستمان بە هەنگاوی ١ی حوزیران کرد، لەدژی ڕێبەرتیمان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجامدرابوو. هێزە تەسفیەکارەکان پلانیان کردبوو کە بزوتنەوەکەمان لەناو ببەن، هەوڵیان دەدا هێڵی هێزە ئیمپریالیستەکان لەناو بزوتنەوەکەماندا دروست بکەن. دەیانزانی کە بزوتنەوەکەمان نە تەنها لەدژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، هەروەها لەژی هێزە ئیمپرایالیستەکان تێدەکۆشێت. ئەمریکا لە ڕێگەی تەسفیەکەرانەوە پلانی دانابوو کە هێڵی لیبڕالی خۆی بخاتە ناو ئێمە و بزوتنەوەکەمان بە تەواوی لەناو ببات. هەوڵیدا ئێمە لە ڕێبەرتی و هێڵی ڕێبەرتی دووربخاتەوە، پێوانەی ئەخلاقی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی خوڵقاندبوو، لاواز بکات و بە پێی خۆی ڕێبازێکی شەڕ دروست بکات. کاتێک ڕێبەرتی لە ڕووی فیزیکیەوە لە ئەنجامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، هەوڵیاندا لەناو بزوتنەوەکەماندا ڕێبەرتیەکی جیاواز دروست بکەن. گەلی کورد و گەریلا خاوەنداریان لە ڕێبەرتی و ئایدۆلۆژی ڕێبەرتی کرد و بەم شێوەیە پیشانی دوژمنیاندا کە بێ ڕێبەرتی ژیان نابێت.

تەسفیەکردنی تەسفیەکاران

لەو کاتەدا پارێزنامەی ڕێبەرتی 'بەرگریکردن لە گەلێک' گەیشتە دەستمان. ئەو پارێزنامەیە لەدژی ئەو هێزانەی کە دەیانویست ئێمە لە جەوهەری بزوتنەوەکە دوور بخەنەوە و ژەهرێک بخەنە ناومان، وەک ژەهرکوژێک بوو کە ڕێبەرتی بەدیاری پێشکەشی ئێمەی کرد. بەو پارێزنامەیە ڕێبەرتی بە ئێمەی گەریلا وتی، "ئەوانەی هێڵی ڕێبەرتی دەپارێزن، ئەوانەی لە شەڕدا بە ڕێباز و هەڵویستی ڕاستی گەریلا شەڕ دەکەن و تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن، ئەوانەی کە بەرخۆدان و سەرکەوتنیان کردووەتە ئامانج، ئەوانە گەریلای کوردستانن. بەرپرسیاری گەریلا بە تەنها شەڕی چەک نییە، بەرپرسیاری گەریلا لە هەمانکاتدا تێگەیشتن و قبوڵکردنی ژیان و ئایدۆلۆژی ڕێبەرتیە و جێبەجێکردنیەتی. هەروەها لەدژی تەسفیەکارانیش بەرپرسیاری هێڵێ ڕێبەرتیە. بە پەرسپەکتیفەکانی ڕێبەرتی لەناو بزوتنەوەکەماندا لەدژی مەیلی تەسفیەکار بە هەنگاوی ١ی حوزەیران وڵامێکی گەورە درایەوە. ئەگەر هەنگاوی ١ی حوزەیران نەبایە، بە ناوی پەکەکە و گەلی کورد هیچ شتێک نەدەما، لە مێژوودا دەسڕانەوە. دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ، هەنگاوی ١ی حوزەیران یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی سەربازی و ئایدۆلۆژیە. لەگەڵ هەنگاوی ١ی حوزەیران هێزەکانمان لە باکووری کوردستان سەرلەنوێ چوونە ناو سەنگەرەکان. بۆیە ئەو هەنگاوە تەسفیەکردنی تەسفیەکارەکان بوو. هەنگاوی ١ی حوزەیران تەئکیدکردنەوەیە لە هێڵ و ژیانی ڕێبەرتیدا. هەنگاوی ١ی حوزەیران پیشانیدا کە لە هێڵی نوێی ڕێبەرتیدا بڕیار و تەئکیدکردنەوە هەیە. هەنگاوی ١ی حوزەیران بە میراسی هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا.

عەگیدی ١ی حوزەیران

پێشەنگی هەنگاوی ١ی حوزەیران هەڤاڵ کەندال باز (یوسف ساروخان) بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە گابار شەهید بوو. هەڤاڵ کەندال بووە عەگیدی هەنگاوەکە. هەنگاوی ١٥ی تەباغ لە دهێ دەستیپێکرد. شەهید کەندالیش لەهەمان جێگە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی چالاکی ئەنجامدا و ئۆتۆمبێڵێکی فەرماندەکانی تورکی تێکشکاند.

هەڤاڵ سڵاڤیش بە تەنها لە ناوەندی سێرت چالاکی ئەنجامدا و وایکرد کە ژمارەیەکی زۆر دوژمن بکوژرێن. دواتر هێزەکانی دوژمن دەوریان گرت، بەڵام بە گیانی بێریتان تەسلیمیەتی ڕەتکردەوە و بە شێوەیەکی ئابرۆمەندانە شەهید بوو.

لە دەرسیم هەڤاڵانی تێکۆشان و سەید ڕەزا تا دوایین گولە بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.

شەهید سۆرخوین، ئادار، یڵدز گولباهار و عادل بە قاڕەمانێتیەکی گەورە شەهید بوون.

هەڵوێستی فەرماندەی قاڕەمان هاوڕێ ڕەشید و ڕۆژین لە ساڵی ٢٠١٢ دا ڕێگەی شەڕی کردەوە.

هاوڕێ عەلی پڵنگ، چیچەک بۆتان، شەڤین بینگۆل، تێکۆشین ئامانۆس بە ڕێبازی گەورەی خۆیان شەهیدی ١ی حوزەیرانن.

پڕۆژەی سەرلەنەوێ ئاوەدانکردنەوە

لەگەڵ پڕٶژەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە ئێمە لە ڕێباز و تاکتیکی گەریلادا گۆرانکاریمان دروست کرد. پڕۆژەیەکی وابوو نەک تەنها خۆپاراستنی گەریلا، لەهەمانکاتدا شێوەی شەڕی گەریلا دەستنیشانکرا. لە ڕاستیدا ڕێبەرتی ئەم پڕۆژەیەی لە ساڵی ١٩٩٦ دوای چالاکی هەڤاڵ زیلان خستە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام ئەو کاتە بە تەواوی لە ڕێبەرتی تێنەگەیشتین. لەگەڵ هەنگاوی یەکی حوزەیراندا تاکتیکی گەریلاتیمان بە کاریگەری بەکارهێنا، هەروەها بەهۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ئێمە ڕێباز و تاکتیکی گەریلامان وەک بەردەوامیدان بە پڕۆژەکە زیاتر دەوڵەمەند کرد. نابێت کە ئێمە بەتەنها بەرخۆدان بکەین، پێویستە ئێدی سەرکەوتن دیاری گەلەکەمان بکەین.

لە چالاکیەکانی ساڵێ ٢٠٢٠ دا بینیمان کە پڕۆژەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە، ئەنجامی باشیان هەیە. بە ژمارەیەکی کەمتر لەو دەڤەرانەی کە دوژمن چاوەڕێ ناکات، گورزی گەورە لە دوژمن دەدرێت... بەنهێنی، قوڵبوونەوە و ئازادی. پێویستە نەزانرێت گەریلا لەکوێیە و بۆ کوێ دەچێت و چی دەکات. چالاکی فیدایی سەما کۆچەر گەورەترین پەرسپەکتیفی بە گەریلا بەخشی.

چالاکیە سەربەخۆکانی یەژاستار

گەریلا سەربەخۆکانی یەژاستار گورزی گەورەیان لە دوژمندا. ئەوەش مۆڕالی بە هێزەکانمان بەخشی، داواکاری چالاکی زیاتر کرد. لە رووی تاکتیکیەوە هەنگاوی گەورەنران. یەژاستار لە فەرماندەبوونی ژنانی ئازاد و گەریلایەتیدا بەرچاوترین نیشانەیە. هێزەکانمان یەژەستار نە تەنها بۆ ژن و گەلانی کوردستان و تورکیا گەریلایەتی دەکەن، لە هەمانکاتدا بۆ هەموو ژنانی جیهان گەریلایەتی دەکەن. لەدژی سیستمی سەردەست، لەدژی عەقلیەتی دەستدرێژی پیاوان، هێزی خۆپاراستنی ژنانە. سەدەی ٢١ سەدەی ژنە و شۆرشی ژنە. بەم راستیەی تۆڕی خۆپاراستن،ژنان لە ئەمریکای لاتین تا هندستان گەیشتووەتە بڕیاری خۆڕێکخستنکردن.

ف.ق