گه‌لی هه‌ولێر بۆ پشتیوانیی عه‌فرین دێته‌وه سه‌ر شه‌قام
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان چالاكییه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان چالاكییه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌سته‌ی پشتیوانیی عه‌فرین كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی عه‌فرین له شاری هه‌ولێر دامه‌زراوه، داوا له گه‌لی هه‌ولێر ده‌كات به جۆشه‌وه به‌شداری له چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بكه‌ن كه بڕیاره له پاركی شانه‌ده‌ری شاره‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی سیاسی، چالاكیی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پشتیوانیی عه‌فرین به ANFی ڕاگه‌یاند؛ له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشه‌كانه‌وه ده‌سته‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ پشتگیری له عه‌فرین. وتیشی تاكو ئێستا چه‌ندین چالاكیمان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام داوه و هێرشه‌كانی توركیامان ئیدانه كردووه.
عه‌لی سیاسی ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت؛ هەڵوێستی لایەنه سیاسییه‌کان شەرمنانەیە، دەبوو هەڵوێستی تووندتریان هەبوایە، داواکارم خەڵکی هه‌ولێریش بە شێوەیه‌كی فره‌وانتر بەشداری چالاکییه‌کان بن دژی په‌لاماره‌كانی تورکیا لەسەر عەفرین.
هاوڕێ كوردی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پشتیوانیی عه‌فرین له لێدوانێكیدا بۆ ANF وتی؛ دەوڵەتی تورکیا هەوڵی سرینەوەی کوردی ئازاد له رۆژئاوای کوردستان ده‌دات، دەیانەوێت به شكاندنی عه‌فرین تەواوی کورد تێکبشكێنن، ئامانجی ئێمه له دامه‌زراندنی ئەم دەسته‌یه پشتگیری كردنی ئه‌و كورده ئازاده‌یه.
هاوڕێ كوردی ده‌ستنیشانی كرد؛ ڕۆژی هه‌ینی، كاتژمێر ٣ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌نێو پاركی شانه‌ده‌ر چالاكییه‌كی جه‌ماوه‌ری به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی ساز ده‌كه‌ن و پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی پشتیوانیی عه‌فرین داوای له گه‌لی هه‌ولێر كرد به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا بكه‌ن.
ش. م