ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، دەربارەی گەریلا «ئارارات ئامانۆس» کە لە دژی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج لە ئه‌نقه‌ره چالاکی ئه‌نجام دابوو، ڕایگەیاند: ئه‌و گه‌ریلایه لە دوای چالاکییەکە، لە شاری عوسمانییە لەگەڵ یەکینەیەکی سوپای تورکیا، بە ڕۆحیه‌تێكی فیدایی شەڕی کردووە و شەهید بووە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
ڕۆژی ١ی شوبات/١٢ی ڕێبەندان، هەڤاڵی ئێمە «ئارارات ئامانۆس»، کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە دژی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باج چالاکییەکی به ڕێبازی فیدایی ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، زیانێكی زۆر به بینای باڵەخانەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج گه‌یشتووه. هەڤاڵه‌كه‌مان بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی سیڤیل نەگات، بە تایبەت ئه‌و كاته‌ی دیاری کردووە. هەڤاڵ ئارارات، لە دوای چالاکییەکە بە سه‌لامه‌تی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕزگاری بوو، به‌ڵام ڕۆژێک دواتر لە ٢ی شوبات/١٣ی ڕێبەندان، لە عوسمانییه لەگەڵ یەکینەیەکی دوژمن ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بووه‌ته‌وه. هەڤاڵه‌كه‌مان بە ڕۆحێکی فیداییانە له یه‌كینه‌ی دوژمنی دا. له چالاكیی هه‌ڤاڵه‌كه‌ماندا كه چه‌ندین سه‌رباز كوژراون، بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی دوژمنه‌وه، هه‌ڤاڵ ئارارات نارنجۆکەکەی خۆی به‌خۆیدا دەتەقێنێتەوە و شه‌هید ده‌بێت.
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارارات ئامانۆس
ناو و پاشناو: ئەرسەن ئەرتۆغان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک: ساهیده
ناوی باوك: فەخری
شوێن و ڕێكه‌وتی شەهیدبوون: عوسمانییە - ٢ی شوباتی ٢٠١٨\١٣ی ڕێبه‌ندان
هەڤاڵ ئارارات ئامانۆس، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناوچەی شەمرەخ-ی شاری مێردین لەدایکبووه. هەر لە تەمەنی منداڵی‌دا لە ڕاستینەی دڕندەیی دوژمنی خوێنمژ تێدەگات. لە کاتی خوێندنی خۆی لە زانکۆ‌دا چالاکانە بەشداری لە کار و خەباتی گەنجاندا دەکرد. بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا هاته ڕیزه‌كانی تێکۆشانی گەریلا. هەر لە ڕۆژی یەکەمی بەشداربوونیەوە، لەنێو ڕیزەکانی بزووتنەوەکەماندا بووه به کەسێکی بەوزە، بەجۆشوخرۆش. بە شێوەیەکی فیداكارانه بەشداری لە ئەرک و تێکۆشان‌دا دەکرد. لەم ڕێیه‌ی ئازادی‌دا، هه‌ڤاڵه‌كه‌مان ئەرکی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و لە تەواوی تێکۆشانی خۆیدا بە جۆش و وزەیەکی گەورەوە هەتا کاتی شەهیدبوونی، کۆڵنەدەرانە و بە هەموو توانای خۆیەوە تێکۆشاوە.
ئێمە وەکو بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و هەموو گەلی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان دەکەین. جارێکی دیکەش لە کەسایه‌تی هەڤاڵ ئارارات ئامانۆسدا به‌ڵێن بە هەموو شەهیدانی کوردستان دەدەین کە هەتا گەیشتن بە ڕێبەرایەتییەکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد، لە تێکۆشان بەردەوام بین.
ش. م