هەپەگە: بە رێزەوە یادی شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید ببوون و راشیگەیاند، "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان دەگەیێنینە ئامانج و خاوەنداری لە بیرەوەری شەهیدەکانمان دەکەین."
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید ببوون و راشیگەیاند، "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان دەگەیێنینە ئامانج و خاوەنداری لە بیرەوەری شەهیدەکانمان دەکەین."
لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە لێدوانێکماندا لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ دا رامانگەیاندبوو، لە ٩ی ئاب کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی پیربڵای سەر بە هەرێمی حەفتانین، دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی فەرمان و مەزلوم شەهید بوون. زانیاریەکان لە بارەی ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان بەم شێوەیەیە؛
نازناو: فەرمان مەمیان
ناوی تەواو: سەمیح کاپلان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و ناوی باوک: زەریفە – محمد
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
***
نازناو: مەزلوم جودی
ناوی تەواو: میلاد قوبادی
شوێنی لەدایکبوون: کامیاران
ناوی دایک و ناوی باوک: ساخیبە – محمد
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەرێمی حەفتانین، لە کەسایەتی هاوڕێ و شەهیدە قارەمانەکانمان، خۆڕاگریەکی مێژووی بەڕێوە دەچێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردەوە قڕکەریەکانی خۆی بۆ سەر گەلی کورد و هێرشە داگیرکەریەکانی بۆ سەر هەرێمی حەفتانین زیاد کردووە. لە دژی ئەو جاش و نۆکەرانەی کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کار دەکەن، وڵامی گەریلا تا ئاستی سەرکەوتن بووە بە خۆڕاگری. رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد وەکو چۆن چەتەکانی داعش کە دوژمنی مرۆڤایەتین، لەناویان برد، دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورکیش بە هەمان ئیرادە و رۆحی فیداییانە لەناو دەبەن کە ئەو دەوڵەتە پشتیوانی یەکەمی ئەو چەتانە بوو. هاوڕێکانمان فەرمان و مەزلوم تێکۆشانیان لە دەستی هاوڕێ شەهید و قارەمانەکانی ترمان وەرگرت کە بە رێبازی فیداییانەی ئاپۆیی، هەڵوێستی خۆڕاگریان خستەروو و بۆ مێژوو بوون بە پێشەنگی خۆڕاگری. ئەم تێکۆشانەیان بە رێبازێکی میلیتانیی فیداییانە، سەر لە نوێ گەیاندە بەرزترین ئاست.
هەر دوو هەڤاڵمان فەرمان و مەزلوم لە دوو هەرێمی جیاوازی کوردستان لەدایک بوون و لە ناو کەشوهەوایەکی وڵاتپارێزیدا گەورە بوون. کردەوە رەگەزپەرەستیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە نزیکەوە بینی و تێگەیشتن کە رێگەی کۆتاییهاتنی داگیرکاری و بەدیهێنانی ئازادی، تێکۆشانی گەریلایە. بەو بڕوایەوە بەشداریان لە ریزەکانی خۆڕاگریدا کرد. ئەو دوو هاوڕێیەمان لە چەندین ناوچەی تێکۆشان، ئەرکیان پێسپێردرا و جێبەجێیان کرد و هەموو بەرپرسیارێتیەکانیان بە سەرکەوتووترین شێوە بەجێ گەیاند. هاوڕێکانمان کە پێشەنگیان کرد بۆ خۆڕاگری حەفتانین، دوایین جار لە ناوچەی پیربلا خۆڕاگریەکی مێژوویان خستەروو و گورزی کوشتندەیان لە داگیرکەراندا و دواجاریش چوونە ناو کاروانی نەمرانەوە. خۆڕاگری هەردوو هاوڕێمان فەرمان و مەزلوم جارێکیتر پیشانی دوژمن و نۆکەرانیدا کە ئیرادەی ملیتانیی فیداییانەی ئاپۆیی، تێک ناشکێت و بووە بە سەرچاوەی خۆڕاگریی مێژوویی.
لە راگەیێنراوەکانماندا لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ و ١١ی ئابی ٢٠٢٠ رامانگەیاندبوو، لە ناوچەی پیربلای سەر هەرێمی حەفتانین لە ٨ و ٩ی ئابدا لە جەنگێکی قوڕسدا دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی وارشین و سوورخوین شەهید بوون. زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە؛
نازناو: وارشین ئاڤاشین
ناوی تەواو: گولشەن یولور
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و ناوی باوک: هالیە – مەحمود
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
***
نازناو: سورخوێن ئامەد
ناوی تەواو: جولیانا خەلۆ
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک و ناوی باوک: رۆشین – محمد
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٩ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
هاوڕێمان وارشین، لە ئامەد لە دایک بوو. لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو و بۆ بەدیهێنانی ئاواتی ئازادیی گەلەکەمان، لە تەمەنی لاویدا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هەوڵی تێگەیشتنی ئەو لە ژیانی پەکەکە، بوو بە هۆکار کە بەردەوام خۆی قوڵتر بکاتەوە. هاوڕێ وارشین بەردەوام لێکۆڵینەوەی دەکرد، گەشەی بە زانابوون و تێگەیشتنی خۆی دەدا و ئەوەی فێری دەبوو، بە شێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێی دەکرد و بەردەوام هاوڕێکانی خۆی فێر دەکرد. بەم شێوەیە بوو بە ملیتانێکی پێشەنگ و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.
هاوڕێمان سوورخوێن لە عەفرین لە دایک بووە. هاوڕێ سوورخوێن کاتێک شۆڕشی رۆژئاوای بینی و بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە شۆڕشدا کرد، لە سالێ ٢٠١٣دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لە شاخەکانی کوردستان، دژ بە داگیرکەران درێژەی بە تێکۆشاندا. لەو تەمەنە لاویەدا، هەمیشە هەوڵی دەدا لە بەرەکانی پێشەوە بێت و بەو بەشداریەی لە دڵەوە و بە کەسایەتیەکی رەنجدەرانە و خۆشەویستی بۆ هاوڕیکانی، هەمیشە بوو بە جێگەی رێز و خۆشەویستی. هاوڕێ سوورخوێن کە کەسایەتی ملیتانی ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا بە پراکتیزە کرد، بەرپرسیارێتیەکانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بە تایبەت خانەوادە هێژاکانی هاوڕێ شەهیدە قارەمانەکانمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان دەگەیێنینە ئامانج و بەم شێوەیەش خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی ئەوان دەکەین."
ز.ش