هەپەگە؛ بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ ئوزگور دەکەینەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، بە ڕاگەیەنراوێک، " کەماڵ ئاکیۆل" ناسراو بە 'ئوزگور کاراکوچان' کە لە ٤ی ئەیلول/١٣ی خەرمانان٢٠١٧ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیاوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید ببوو، بە ڕێزەوە وەبیر دێنێتەوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل یادی شەهیدێکی خۆی کە بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، دەکاتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ناسنامەی ئەو شەهیدەی بەو جۆرە ڕاگەیاند:

ناو: کەماڵ ئاکیۆل

ناوێ ڕێکخستن: ئۆزگور کاراکوچان

شوێنی لە دایکبوون: فەڕەنسا

کات و شوێنی شەهید بوون: ٤ی سێپتامبری ٢٠١٧/ ١٣ی خەرمانان – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: بنەماڵەی ئاکیۆل، بەهۆی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی فاشیستی تورکیا لەدژی گەلی کورد لە شاری دێرسیم-ەوە ڕۆیشتوونەتە ئەورووپا. سەرەڕا هەموو ئەوانە ئەو بنەماڵەیە بەهاکان و کولتووری خۆیان پاراست . هەڤاڵ ئۆزگور، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپاریز و بە خۆشەویستی کوردستانەوە گەورە بو، هەڤاڵ ئۆزگور بڕیاری بەشداربوونی لە ڕێزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا دا و گەڕایەوە چیا سەرکەش و ئازادەکانی کوردستان.    

هەپەگە، بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و تەواوەتی گەلی وڵاتپارێز، دەکات و بەڵێنی درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان هەتا گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان، دووپات دەکاتەوە.