ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٤ گەریلا لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەیە:
هاوڕێکانمان ئارگەش، گەلهات، مەروان و ڕەشۆ کە هەریەکەیان لە پارچەیەکی کوردستان بە وڵاتپارێزی گەورەبوون و بە شەرەفێکی گەورەوە بەشداریان لە ڕیزەکانی تێکۆشانی حسابپرسین لە دوژمنی داگیرکەر کرد، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. ڕاستی و دروستی شەهیدان لە ناو ژیان، پەیوەندیە سەرکەوتووەکەیان لەگەڵ هاوڕێکانیان و تووڕەییان لەدژی دوژمن هەموو کاتێک لە بیرەوەری هاوڕێکانیاندا دەمێنێتەوە و هەموو کاتێک وەک نمونە دەمێننەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئارگەش پیری
ناو و پاشناو: شادی ئۆنال
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: ئایشە و ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩/ خواکورک

نازناو: گەلهات بێریتان
ناو و پاشناو: شەڕڤان ئاتیلا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: ئەمینە و حەکیم
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩/ خواکورک

نازناو: مەروان سەرهاد
ناو و پاشناو: ئادەم ئاکیۆڵ
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: مەلیحە و شەمسەدین
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩/ خواکورک

نازناو: ڕەشۆ کووری
ناو و پاشناو: ئایەتوڵلا جەنگیز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: سادیسە و موستەفا
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩/ خواکورک
ئارگەش پیری (شادال ئۆنال) لە ساڵی ١٩٩٢ لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لە شاری جۆلەمێرگ لەدایکبووە، بە وڵاتپارێزی جۆلەمێرگ گەورەبوو. هاوڕێمان ئارگەش کە فشار، ڕەتکردنەوە و سیاسەتی لەناوبردنی دەوڵەتی فاشیستی تورکی لە نزیکەوە بینی، ساڵی ٢٠٠٨ وەک زۆر گەنج و خانەوادەی کورد ئەشکەنجەیان لەبەرانبەر ئەنجامدرا. هەڤاڵمان ئارگەش کە ئەشکەنجەیەکی زۆری بینی و شایەدی هێرشی لەناوبردن بوو، بەهۆی ئەشکەنجە، زوڵم و فشاری دەوڵەتی تورکەوە لەسەر گەلی کورد و بۆئەوەی تۆڵە بکاتەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرد. لە سیاسەتی فەرمیدا ئەرکێکی زۆری خستە سەرشانی. لەو ڕۆژەوەی کە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و تا دوایین سات بە رەنجبەری، خەباتکاری و دڵسۆزی لەگەڵ هاوڕێکانی خۆشەویست بوو. هەڤاڵمان ئارگەش کە کەسێکی دلسۆزی دۆزی وڵاتەکەی بوو لە سالی ٢٠١٥ دا بەشداری زۆر کاری گرنگی کرد.
هەڤاڵمان گەلهات بێریتان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی جۆلەمیرگ لەدایکبووە. هەڤاڵمان گەلهات تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەدژی گەلی کورد زوو ناسی. بۆ ئازادی گەلەکەی و بەهاکانی ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا کرد. سەربەرزی جۆگرافیاکەی هەموو کاتێک لە دڵیدا هەست پێکرد و لە شەڕدا بوو بە گەریلایەکی بەهێز. لە هەموو جێگایەک کە مایەوە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە شەڕی دژی دوژمندا کرد و تا دوایین ساتی تەمەنی بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی کرد.
هەڤاڵمان مەروان سەرهاد لە وان لەدایکبوو و لەبەرئەوەی لە کوردستانی گەورە ڕاستی دوژمنی بە چاوی خۆی بینی و بەو شێوەیە گەورە بوو. بینی تا کۆتایی بە فاشیزم و داگیرکەری نەهێنرێت، گەلی کورد ئازاد نابێت و لەسەر ئەم بناغەیە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لەناو ڕیزەکانی ئازادی کرد. کاتێک لەناو ڕیزەکانی گەریلادا بوو لە هەموو جێگایەک بە فیداکاریەکی گەورە تێکۆشانی کرد. لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە گەریلایەکی شارەزا و لە هەموو جێگایەک بە چالاکی بەشداری لە شەڕدا کرد. لە هەڕێمی خواکورک تا دوایین ساتی ژیانی بۆ ئازادی گەلی کورد خەباتی کرد و گیانی بۆ ئازادی دۆزی گەلەکەی بەخت کرد.
ڕەشۆ کووری (ئایەتوڵلا جەنگیز) لە ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی چناری ئامەد لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو، زوو فێری تێکٶشانی ڕەنجدەری بوو. تێکٶشانی ئازادی کوردی کە لە منداڵیەوە بیستبوو لە نزیکەوە بینی و لە زیندانی مێرسین کە دەوڵەتی تورکی فاشیت وەک ناوەندێکی سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردنی کورد بەکاریدەهێنێت، ڕاستی تێکۆشانی ئازادی کورد و کوردستانی ناسی و ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. هاوڕێکەمان ڕەشۆ لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد و دوایین ئەرکی بێ کەموکورتی بەجێهێنا. هاوڕێکەمان ڕەشۆ بە دڵسۆزی لەگەڵ هاوڕیکانی بە ڕەنجبەری و بوێری دەناسرا لەناو گەریلادا لەسەر رێچکەی گووربەتالی، ئەرسۆز و خەلیل داغ خەباتی کرد و لەناو ڕاگەیاندندا خەباتی کرد. هاوڕێ ڕەشۆ کە لەناو هەڤاڵانیدا زۆر بەڕێز بوو بە دڵسۆزی خۆی بوو بە کەسێکی چالاک لەناو تێکٶشانی ئازادی کوردا و ئەرکەکانی هەموو کاتێک جێبەجێ کرد. دوای ساڵی ٢٠١٥ لەدژی دەوڵەتی فاشیتی تورک کە لەسەر بناغەی پلانی داگیرکەری و لەناوبردن هێرشی دەکردە سەر کوردستان، هەموو کاتێک لە ڕیزی پێشەوەدا جێی خۆی گرت و هەوڵیدا گورزی گەورە لە دوژمن بدات. بە تووڕەییەکی زۆرەوە لەدژی دوژمنی داگیرکەر دەوڵەتی فاشیستی تورک جووڵایەوە و لە ناو تێکٶشانی ئازادی کورد دا بووە خاوەن تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە.
ئێمە سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێ ئۆنال، ئاتیلا، ئایکۆل و جەنگیز و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادیمان کە خەیالی شەهیدان بوو، بگەیینە لوتکە و خەیالی ژیانی ئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین.
ف.ق