هەپەگە: فه‌رمانده‌ی گه‌ریلا «په‌روه‌ر ڕۆهات» له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: فەرماندەی گه‌ریلا په‌روه‌ر ڕۆهات (سدیق ئۆزاڵپ) لە ١١ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: فەرماندەی گه‌ریلا په‌روه‌ر ڕۆهات (سدیق ئۆزاڵپ) لە ١١ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەربارەی شه‌هیدبوونی فەرماندە «پەروەر ڕۆهات» ڕاگه‌ینراوێكی بڵاوکردەوە.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە ساڵی ٢٠١٧ بە بەڵێنی لەناوبردن و «كۆتایی پێهێنانی پەکەکە» شەڕی داگیرکەرانەی خۆی گەیاندە نێو خاکی کوردستان، گورزی تووندی گه‌ریلای پێكه‌وت. فاشیزمی كۆماری تورکیا کە هێرش بۆ سەر باکووری کوردستانی بە کەم زانی، ئەم جارە ویستی لە دەرەوەی سنوورەکان ئۆپه‌راسیۆن بكات. لە سایەی بەرخۆدانی گه‌ریلا قارەمانەکانمان، هەموو هەوڵەکانی فاشیزمی تورکیا شكستی هێنا. گورزی مێژووییان له دوژمن دا و هه‌موو حیسابه‌كانی فاشیزمیان تێكدا.
ئافرێنه‌ری بەرخۆدانی مێژوویی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە، بێگومان شەهیدە قاره‌مان و فیداییەکانمانن. یه‌كێك لەو باجانه‌ی کە لەنێو ئەم تێکۆشانه‌دا دامان، هەڤاڵی ئێمه پەروەر ڕۆهات (سدیق ئۆزالپ)-ه کە له ١١ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی دوژمنەوە گەیشتە کاروانی شەهیدان.
ناسنامەی شەهید:
ناسناو: پەروەر ڕۆهات
ناو و پاشناو: سدیق ئۆزاڵپ
شوێنی لەدایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایک: ئاتیە
ناوی باوک: هه‌لیل
شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: ١١ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ – هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا
هه‌ڤاڵ پەروەر لە ناوچەی بەرخۆدێری جزیر لەدایکبووه و لە تەمەنی منداڵی ئەودا تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە بۆتان و پاشان زۆربەی شارەکانی باكووردا دەستی بە رێکخستن و شەڕی گه‌ریلایی كرد. هەروەها لە لایەن دەسەڵاتی فاشیزمی تورکیاوە هێرشێکی بەربڵاوی قڕکردنی گەلی کورد دەستی پێ‌کردبوو، هەر ئەمە وای کرد کە هه‌ڤاڵی تێکۆشەری ئێمە لە کاتی هەڵگیرسانی بڵێسەی ئاگری شۆڕش لە ساڵ ١٩٩١ بەشداری ناو ڕیزی شۆڕشگێڕانی ئازادی بێت.
هەڤاڵ پەروەر لە حەفتانین و بۆتان دەستی بە گه‌ریلایه‌تی کرد، بەوپه‌ڕی لێهاتوویی لە ماوه‌یه‌كی کەمدا خۆی پێگەیاند. ماوه‌یه‌كی درێژ لە ناوچەی دێرسیم مایەوە و لەوێ گورزی تووندی لە دوژمن وەشاند.
لە كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هەپەگە هاتووە: ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئۆزالپ و تەواوی گەلی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. جارێکی دیکە سوێند ده‌خۆین کە درێژەدەری ڕێگه‌ی شەهیدان بین بۆ گەیشتن بە ئازادی.