ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند؛ لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا لە سەرانسەری کوردستان و بەتایبەتی عەفرین، لە ناوچەی چەلێ گه‌ریلاكانیان چەند چالاکییەکیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه دەربارەی چالاکییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی گەریلاکان، هاتووه:
- ڕۆژی ١ی شوبات/ ١٢ی ڕێبەندان، هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکیای داگیركه‌ر، لە گردی کۆردینە-ی ناوچەی چەلێ-ی سەر بە جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام داوە. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە کانتینێر(کەرەڤان) و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دراوە و کانتینێرێک تێکشکاوە. ١٠ سه‌رباز له‌وانه‌ی لەنێو کانتینێرەکەدا بوون کوژران و ٥ی دیکەش بریندار بوون. سوپای تورکیا لە دوای چالاکییەکە، هەرێمەکەی بە خۆمپارە و هاوەن، تۆپباران کرد. کوژراو و بریندارەکانیشیان به فڕۆكه‌ی سكۆرسكی لە هەرێمەکە گواسته‌وه.
- ڕۆژی ٣١ی كانوونی دووه‌م/ ١١ی ڕێبەندان، هێزەکانی گەریلا کاتژمێر ١٢:٠٠ چالاكیی نیشانشكێنیان له دژی سه‌ربازانی بنكه‌ی سه‌ربازیی سەرێ سێڤێ لە ناوچەی چەلێ-ی جۆلەمێرگ ئه‌نجامدا، له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژرا.
- ڕۆژی ١ی شوبات/ ١٢ی ڕێبەندان، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەر لە کاتژمێر ١٨:٠٠ هەتا ٢١:٠٠، هه‌رێمی «شەهید ڕۆسته‌م»-ی زاپ-یان له هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان کرد.
ش. م