هەپەگە: لە بارزان وچەلێ ١٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون

هەپەگە ڕایگەیاند کە کە لەئەنجامی چالاکی گەریلا لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان وچەلێ-ی باکووری کوردستان ١٤ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان ٥ سەرباز و لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ ٩ سەربازی سوپای تورکیا لەئەنجامی چالاکی گەریلادا کوژران.

هەپەگە، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکان لە باکور و باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

' لە هەرێمی بارزان چالاکی'

هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلاکانمان لە هەڵمەتی  شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا چەند چلاکییەکیان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوام دەکەن، لەچۆارچێوەی هەمان چالاکییدا ڕۆژی ١٨ی تەمووز/٢٧ی پووشپەڕ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی لە گردی خوەدێی دەڤەری بارزان چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ٥ سەربای سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

' لە چەلی گورزی سەخت لە دوژمن درا'

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: هەر لەو هەنگاوە شۆڕشگێڕانەییەدا، گەریلاکانی یەژاستار ١٧ی تەموزض٢٦ی پووشپەڕ  کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە دەوروبەریی چەلێی سەربە جولەمێرگ، لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا کە بۆ چەند کاتژمێر خستبوویاننە ژێر چاودێرییەوە، لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٣ سەربازی  دیکە برینداربوون.

هێزەکانی سوپای تورکیئا ڕۆژی ١٧ی تەموز/٢٦ی پووشپەر  کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی هارچک، مۆزیک و دۆکوزکایای سەربە دەرسیم ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە تا ئێستا بەردەوامیی هەبووە سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکە بۆردوومان دەکات."

ک-ش