هەپەگە: لە جولەمێرگ ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەچالاکی گەریلا لەجولەمێرگ ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی هێزەکانی لە ٢٣-٢٤ی تەمووز/١بۆ ٢ی خەرمانان لەجولەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

هێزەکانمان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد لەسەرچالاکییەکە:

٢٣ی تەمووز/١ی خەرمانان هێزەکانمان لەدژی کاروانێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا کە لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ بەرەوناوچەی شەمزینان دەچوو لەنزیک گوندی پاگێ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزێکی سەخت لە زرێپۆشەکانی دوژمن درا.بە هۆی قوورسی شەڕەکەوە ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەموز/٢ی خەرمانان لەکاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکدا لەدژی گردی پاراستنی بنکەی سەربازی مەلەیان و تیسێ-ی سەر بەهەرێمی خومارۆک-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ، چالاکی ئەنجامدرا. لە ٥ قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ سەنگەری دوژمن ڕوخێندرا و ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

گەریلاکانی یەژاستار لەهەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر ٨ی بەرەبەیانیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەرگردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا.لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لەسەنگەرەکانی دوژمن درا و ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران."

ک-ش