هەپەگە لە جۆلەمیرگ گورزی لە سوپاى تورکیا دا و ٣٣ سەرباز کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە چەلێ لە ٢ قوڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکى سوپاى تورکیا و بەلانیکەمەوە ٣٣ سەرباز کوژران. لە باسای ٣ سەرباز و لەر شرنەخەیش سەربازێکى ترى تورکیا کوژران.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییەکانى گەریلا لە جۆلەمێرگ و شرنەخ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

لە چەلێ گورزی قورس لە سوپاى تورکیا درا و ٣٣ سەرباز کوژران

لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، دوێنێ ٢٥ى تەموز لە کاتژمێر ٢١:٣٠ دا کاروانێکى زرێپۆشەکانى سوپاى کۆمارى تورکیای داگیرکەر، کە بەرەوە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ دەڕۆیشتن لە لە نزیک گوندی چەمێ بێدەلێ چالاکییەکیان لە دژ ئەنجامدرا.

هێزەکانمان لە ٢  قوڵەوە هەموو زرێپۆشەکانیان کردە ئامانج و ٢ ئۆتۆمبێلێى زریپۆشى جۆری کیرپی و ئۆتۆمبێلێکى ترى جۆرى ئەژدەر بە تەواوى تێکشکێندران. ئەوەندەى روون بووەتەوە ٣٣ سەربازى دوژمن کوژراون.

 سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە دواى چالاکییەکە کوژراون و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە و بە پشتیوانیى کۆپتەرى جەنگیى جۆرى ئاتاک ناوچەکەیان بۆردومانکرد.

هەر لەو رۆژدا هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتە شۆڕشگێڕیەکەدا هێرشیان کردە سەر سەربازانى دوژمن لە گردی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى دوژمن دران. ژمارەى کوژراوان و بریندارانى دوژمن روون نەبووەتەوە.

لە شرنەخ ٤ سەربازی سوپاى تورکیا کوژران

هێزەکانمان لە چوارچێەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانى بەستادا، ئێوارەى ٢٤ى تەمووز لە هەرێمى گەلییۆکان لە ناوچەى باسای شرنەخ لە دژى یەکە شارەواکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە لە دوژمن درا و لە ئەنجامدا ٣ سەرباز کوژران و ٥ سەربازى تریش برینداربوون. سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە دواى ئەو چالاکییەکە لە هەرێمەکەدا دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد.

هەروەها هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکەدا لە رۆژی ٢٥ى تەمووز و لە کاتژمێر ١٧:٣٠ لە دژى دەروازەى چوونە ژوورەوەى بنکەى سەربازی فندکێ لە شرنەخ چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەوەندەى روون بوویەوە سەربازێک لەو چالاکییەدا کوژراوە. سوپاى کۆمارى تورکیای داگیر لە دواى ئەو چالاکییە ناوچەکەى دایە بەر تۆپ و هاوەن.

ر.م