هەپەگە لە جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکی ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، ٢٤ی ئەم مانگە هێزەکانیان لە جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکیەکانی گەریلا و بوردومانی سوپای داگیرکەرەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە ٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ لە سەر رێگاری جۆلەمێرگ، لە ناوچەی دەراوی تاڵ ناوەندێکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان کردووەتە ئامانج. لە نزیکەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە هێزەکانی دوژمنیان داوە، لەو چالاکیەدا ژمارەیەک سەرباز کوژران و بریندار بوون کە ژمارەیان نەزانرا.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لەو چوارچێوەیەدا؛

٢٦ی ئایار کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی رووسێی سەر بە هەرێمی هەفتانینیان بوردومان کرد.

٢٧ی ئایار کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکیش فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی ساجای سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.

لەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ز.ش