هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و شرنەخ ٩ سەرباز سزا دران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا لە دژی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ و شرنەخ هێندەی پشتڕاست کراوەتەوە، ٩ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا لە دژی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ و شرنەخ هێندەی پشتڕاست کراوەتەوە، ٩ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دران.
هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و ئۆپڕاسیۆنی سوپای دەوڵەتی تورک رایگەیاند:
لە ستوونا ٢ داگیرکەر سزا دران و ٤ سەربازیش بریندار بوون
"٢٦ی تەمموز لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەڤەری ستوونای سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ بە پشتیوانی کۆنتراکان لەو ناوچەیە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکاری کرد. لەو ئۆپڕاسیۆنەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای دەوڵەتی تورکدا روویدا. لەو شەڕەدا ٢ سەرباز سزا دران و ٤ سەربازیش بریندار بوون. دوو لە هەڤاڵانیشمان بە ناوەکانی دەلیل و شەڕڤان کە بە قارەمانانە لە دژی یەکەی داگیرکەران شەڕیان کرد، شەهید بوون.
لە گردی کۆردینە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیا لە ١١ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی کۆردینەی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا بە بەهێزترین شێوە لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن درا، ژمارەی سەربازە سزادراوەکان و بریندارەکان پشتڕاست نەکرایەوە.
لە گردی خەرەگۆل بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و سەربازێکیش سزا درا
دیسان لە چوارچێوەی هەمان هەنگاودا، یەکینەکانی KBDH لە ١٢ی ئاب لە گردی خەرەگۆلی سەر بە ناوچەی چەلێ لە دژی یەکینەکانی دوژمن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن بە ئامانج گیران، بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و سەربازێکیش سزا درا.
لە جودی لە یەکەیەکی داگیرکەران درا، ٦ داگیرکەر سزا دران
هێزەکانمان لە ١١ی ئاب کاتژمێر ١٩:٠٠ لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا کە لە دەڤەری عەینکای سەر بە هەرێمی شاخی جودی لە شرنەخ جێگیر ببوون. لەو چالاکیەدا کە لە نزیکەوە لە هێزی داگیرکەران درا، ٦ سەرباز سزا دران، سەربازێکیش بریندار بوو. ئەم چالاکیە بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی تۆپبارانێکدا لە شاری وان ٢ گەریلا شەهید بوون
١١ی ئاب کاتژمێرەکانی دەوروبەری ٠٢:٠٠ سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی شاری وان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد. سوپای دەوڵەتی تورک تا بەیانی رۆژی دواتر دەڤەرەکەی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی دەستان و رێبەر شەهید بوون."
ز.ش