هەپەگە: لە جەنگی حەفتانیندا بوون بە سمبوڵی فیداییبوون
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی،"بە شێوەی فیدایی ئاپۆئئ گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا، لە حەفتانین بوون بە سمبوڵی قاڕەمانێتی و فیداییبوون."
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون و وتی،"بە شێوەی فیدایی ئاپۆئئ گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا، لە حەفتانین بوون بە سمبوڵی قاڕەمانێتی و فیداییبوون."
ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیەنراوی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ی خۆماندا بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاند کە ٢٠ی ئاب لە پیربووڵای حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا هاوڕێکانمان مزگین و زانا شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: مزگین زەریا
ناو و پاشناو: ئایشە توجی
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شادیە و موزەفەر
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
نازناو: زانا گەڤەش
ناو و پاشناو: یەعقوب ئاڤجی
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: قیمەت و قەدری
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی پلانی داگیرکردنی کوردستان جێبەجێ بکات، هێرش دەکاتە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان. جموجووڵی داگیرکەری حەفتانینیش بەشێکی لە داگیرکەری باشووری کوردستان. دەوڵەتی داگیرکەر هەموو جۆرە دەرفەتێکی بەکارهێناوە و بە هاوکاری چەتە نۆکەرەکان، بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەدوای خەیاڵی داگیرکەریەوەیە. لە ڕۆژی دەستپێکەوە کە گەریلای بە ئیرادەی پۆڵایینەوە لەبەرانبەر خۆی بینی لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا بێچارە بوو. قاڕەمانە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی مێژوویی لە حەفتانین بە شێوەیەکی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدانیان فراوان کرد و خەیاڵی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان تێکشکاند. بەرخۆدان و ئیرادەی ئاپۆیی کە هەڤاڵانمان مزگین و زانا پیشانیاندا، بوون بە نیشانەی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کە بە مسۆگەری سەردەکەوێت.
هەڤاڵانمان مزگین و زانا لە سەردەمی جیاوازددا لەدایکبوون و لەناو خێزان و خانەوادەی وڵاتپارێز گەورەبوون. لە خوێندنگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بوونەتە ناوەندی تواندنەوە عەقڵیەتی قڕکەریان ناسی و بۆ ئەوەی لەناو بەرخۆدانێکی چالاکی تێکۆشانی ئازادیدا بەشداری بکەن، بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. لە ماوەیەکی کورتدا بەرەوپێشەوە چوون و لەسەر ڕێگای میلیتانی ئاپۆیی خەباتیان کرد. هەڤاڵانمان مزگین و زانا بە دڵسۆزی بەرانبەر شەهیدان و رێبەرایەتی لەدژی داگیرکەری بوون بە سەمبوڵی فیداییبوون. لە جەنگی حەفتانیندا بە سەرکەوتنێکی گەورە بە شێوەی فیدایی ئاپۆیی گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، بوونە سەمبوڵی قاڕەمانی و فیداییبوونی جەنگی حەفتانین.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، هەڵوێستی فیدایی هاوڕێکانمان مزگین و زانا ڕێگای خەباتمان ڕۆشن دەککات، سوێند دەخۆین کە میراسی بەرخۆدانی پیرۆز سەردەکەوێت."
ف.ق